وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، حکومەتی سوریا دوما و غوتەی رۆژهەڵاتی بەتەواوەتی کۆنترۆڵکردەوە و روسیا پۆلیسی سەربازیی لەو ناوچەیە جێگیردەکات.
ژەنەراڵ ڤیکتۆر پۆزنیخیر، سوپاسالاری سوپای روسیاش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بۆ پاراستنی ئاسایشی دوما و هاوکاریکردنی خەڵکی ئەم ناوچەیە روسیا پۆلیسی سەربازیی رەوانەی دوما دەکات.
ژەنەراڵ ڤیکتۆر پۆزنیخیر، سوپا سالاری سوپای روسیا وتی: "سەنتەری ئاشتەوایی رووسیا بەهاوبەشی لەگەڵ سوپای سوریا 41 هەزار و 231 کەسیان لە دووما بردووەتەوە دەرەوە، کە لە نێویاندا سێ هه‌زار و 354 چەکدار و خانەوادەکانیان هەبوون".
روونیشیكرده‌وه: "لە سبەینێوە پۆلیسی سەربازی روسیا بۆ پاراستنی ئاسایش و یاسا لە دوما رەوانەی ئەو شارۆچکەیە دەکرێن، ئەوەش وەک هاوکارییەک بۆ خەڵکی لۆکا‌ڵی دوما".
رۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ژماری تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی غوته‌ی
رۆژهه‌ڵات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایانگه‌یاند كه له ئه‌نجامی
هێرشی رژێمی ئه‌سه‌د به چه‌كی كیمیایی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون
له شارۆچكه‌ی دوما كه دوایین مۆڵگه‌یه له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به‌ده‌ست
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بێت، 40 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و
سه‌دانی دیكه‌ش به‌هۆی گازه‌كه‌وه باری ته‌ندروستییان تێكچوو.
لای خۆیه‌وه حكومه‌تی سوریا به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دوما ره‌تده‌كاته‌وه و به شانۆگه‌ری ناوی برد.
لە کاردانەوەی هێرشە کیمیاییەکە بۆ سەر شاری دوما لە سوریا،
چاوەڕێدەکرێت ئەمریکا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هێرش دژی سووریا
ئەنجامبدات.
دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا لە
هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند، روسیا بەڵێنی داوە ئەو موشەکانە بخاتە
خوارەوە کە ئاڕاستەی سوریا دەکرێن، دەی با خۆی ئامادە بکات، چونکە
بەمنزیکانە دەگەن.
ترەمپ بە روسیا دەڵێت: "موشەکانمان جوان و زیرەکن، تۆش نابێت
هاوپەیمان بیت لەگەڵ ئاژەڵێكدا کە بە غازی کیمیایی گەلەکەی خۆی دەکوژێت و
چێژی لێدەبینێت."
هــ. ر