روانگه‌ی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: 12 هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە غوتەی رۆژهەڵات هەڵدێن

‌هاوڵاتییانی سوریا بوونەتە قوربانی ململانێی زلهێزەکان

وێستگه‌ نیوز ـ
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، 12 هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ترسی بۆردومانی فرۆکەکانی سوپای سوریا لە شاری حموریە لە غوتە رۆژهەڵات هەڵدێن.


بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری بی بی سی بەریتانی، هێزەکانی سوپای رێگە دەدەن بە هاوڵاتیان هەتا لە شاری حموریە بێنە دەرەوە و تەنها رووبەڕوی گروپە چەکدارەکان دەبنەوە.

دوێنێ رێکخراوی مانگی سوری عەرەبی رایگەیاند، 25 کامیۆنی یارمەتیان ئامادەکردووە تا بگات بە شاری دوما لە غوتەی رۆژهەڵات و هۆشداریشدا ئەو شارە لە ئێستادا لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە یارمەتی هەیە بە تایبەت منداڵان کە لە گوزەرانێکی سەختدا دەژین.

پێشتریش هێزەکانی سوپای سوریا لە شاری دوما لە غوتەی رۆژهەڵات ئاماژەیان بەوەدا، کە رێگەیان داوە تا کاروانێکی هاوکاری مرۆیی بگاتە غوتەی رۆژهەڵات.

لە رۆژی 18ی مانگی رابردووەوە، سوپای سوریا بە پشتیوانی هاوپەیمانەکانی هێرشێکی چڕی بۆسەر غوتەی رۆژهەڵات دەستپێکردووە و بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 110 کەسی مەدەنی کوژراون.

غوتەی ڕۆژهەڵات کە مەزەندە دەکرێت 400 هەزار کەسی تیادا بژی، لە ساڵی 2013وە گەمارۆ دراوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەستی بەسەردا گرت.

هــ. ر


AM:11:41:16/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 2184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو