سوپای سوریا هێزی پشتیوانی زیاتر بۆ ناوچه‌ی غوته‌ ده‌نێرێت

‌بەشێک لە غوتەی رۆژهەڵات

وێستگه‌ نیوز ـ
کۆمەڵەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند، حکومەتی سوریا ‌هێزی پشتیوانی دەنێرێت بۆ بەشداریکردن لە شەڕەکەی غوتەی رۆژهەڵاتدا وەک هەوڵێک بۆ لەناوبردنی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە کۆتا شوێنی گەورەیاندا لەنزیک دیمەشق.


کۆمەڵەی سوری وتی: "بەلایەنی کەمەوە 700 چەکداری هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا گەیشتوونەتە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە غوتەی رۆژهەڵات".

وتیشی: "هێزەکانی حکومەتی سوریا لەم رۆژانەی دواییدا دەستیان گرتووە بەسەر نزیکەی لە سەدا 40ی ناوچەکانی غوتەی رۆژهەڵاتدا.

هاوكات سەبارەت بە غوتەی رۆژهەڵاتی سوریا، روسیا دەڵێت: هەندێک لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە غوتەی رۆژهەڵات ئامادەن لەگەڵ خێزانەکانیاندا ناوچەکە بەجێبهێڵن.

دەزگای هەواڵی روسیا لە زاری وەزارەتی بەرگری وڵاته‌كه‌ی بڵاویکردەوە هەندێک لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن کە لە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات گەمارۆدراون ئامادەن رازی ببن بە داواکەی روسیا بۆ بەجێهێشتنی ناوچەکە لەگەڵ خێزانەکانیاندا.

هــ. ر


PM:02:13:07/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 1744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو