بە ڤیدیۆ.. ئیبراهیم تاتڵیساز و سیبه‌ل جان چوونه سنووری عه‌فرین
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ئیبراهیم تاتڵیسه‌س و سیبه‌ل جان، هونەرمەندانی ناسراوی تورک بۆ پشتیوانی سوپای توركیا ده‌چنه سه‌ر سنووری عه‌فرینی رۆژئاوای کوردستان.
هه‌ریه‌ك له ئیبراهیم تاتڵیسه‌س، سیبه‌ل جان، سه‌دا سایان، یاووز بینگۆل، مسته‌فا سانداڵ، ئاژدا پێككان، ئه‌مه‌ل موفتوئۆغڵو و ده‌یان هونه‌رمه‌ندی دیكه و هه‌روه‌ها له وه‌رزشوانانیش فیكره‌ت ئۆڕمان سه‌رۆكی یانه‌ی بێشیكتاش و چه‌ند یاریزانێك و وه‌رزشوانێكی دیكه‌ش له‌ناو ئه‌و كاروانه‌دان كه سه‌ردانی بنكه و باره‌گا و سه‌ربازگه‌كانی هێزی پشتیوانیی سه‌رسنوور ده‌كه‌ن له عه‌فرین، كه ئامانج لێی ده‌ربڕینی پشتیوانییه بۆ فه‌رمانده‌یی سوپای توركیا.
له ڤیدیۆكه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به جلویه‌رگی سه‌ربازییه‌وه له نێوان ئیبراهیم تاتڵیساز و سیبه‌ل جاندا دانیشتووه، ئیبراهیم تاتڵیساز گۆرانی به‌سه‌ر عه‌فریندا ده‌ڵێت وه‌ك پشتیوانی بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی. ئه‌ردۆغانیش پێده‌كه‌نێت و ده‌ست ده‌نێت قۆڵی ئیبراهم تاتڵیسازی گرتووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژی 20ی كانوونی دووه‌می 2018، سوپای توركیا و میلیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته، ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوونیان راگه‌یاند و هێرشیانكرده سه‌ر عه‌فرین.
دوای دوو مانگ به‌رگری شه‌ڕڤانان، دواجار 18ی ئازاری 2018، یه‌په‌گه هێزه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عه‌فرین پاشه‌كشه پێكرد و سوپای توركیا و میلیشیاكان چوونه ناو سه‌نته‌ری عه‌فرینه‌وه.
هــ. ر
PM:10:40:01/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 23020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت