كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستی پێكرده‌وه
وێستگه نیوز –
به‌بێ ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتارانی كورد، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی ده‌ستی پێكرده‌وه.
رێزان شێخ دلێر په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی ده‌ستی پێكرده‌وه.
رێزان شێخ دلێر وتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكارییه‌ك له پرۆژه‌یاساكه‌دا نه‌كراوه و داواكارییه‌كانی كوردی تێدا جێنهكراوهتهوه، نوێنه‌رانی كورد بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كردووه".
وتیشی: "تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی كورد و جێكردنه‌وه‌یان له پرۆژه‌یاساكه‌دا به‌رده‌وامه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره بێ ئومێدی خۆی ده‌ربڕی له كۆبوونه‌وه‌كه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران سووره له‌سه‌ر رێژه‌ی سه‌دا 12.6 بۆ كورد و هه‌موو مه‌رجه‌كان كه‌واته گۆڕانكارییه‌كان سوودیان نابێت".
رێزان شێخ دلێر راشیگه‌یاند كه "ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م سه‌ركردایه‌تی كورد له‌م كاته‌دا رۆڵی خۆیانیان هه‌بێت چونكه گه‌ر بودجه به‌وشێوه‌یه په‌سه‌ند بكرێت بارودۆخی كورد زۆر خراپ ده‌بێت".
PM:01:00:03/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 2260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت