كۆمه‌ڵی ئیسلامی: بۆ یه‌ك لیستی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئاماده‌ین
وێستگه نیوز -
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت به لایه‌نه كوردستانییه‌كانیان راگه‌یاندووه كه ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان به یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌فدێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانییان له شاری ھه‌ولێر كرد، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی 24ه‌مین ساڵیادی راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو.
له په‌راوێزی ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌فده‌كه‌دا عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بۆ راگه‌یاندنه‌كان جگه له پیرۆزباییه‌كه‌یان بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی باسی چه‌ند پرسێكی دیكه‌شی كرد.
عه‌بدولستار مه‌جید رایگه‌یاند كه "ئێمه وه‌كو وه‌فدێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامیمان كردووه به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنیان له شه‌شی دوو، ئێمه پێمان وایه وه‌كو كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو مێژوویه‌كی دوور و درێژمان ھه‌یه له برایه‌تی و ھاوخه‌باتی و له قۆناغه‌كانی رابردوو ھاوبه‌شیمان ھه‌بووه له‌و پڕۆژانه‌ی پێویست بوون بۆ ھه‌رێمی كوردستان له گۆڕانكاری و چاكسازی. له قۆناغی پێشووتر پێش كابینه‌ی ھه‌شته‌می حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئێمه ئۆپۆزسیۆن بووین پێكه‌وه و لێژنه‌ی ھاوبه‌شمان پێكه‌وه ھه‌بووه، ئه‌و برایه‌تی و ته‌بایی و ئه‌و ھه‌نگاوه‌ی ئه‌و مێژووه‌ی له رابردوودا ھه‌مانبووه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ری بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و ھه‌رێمی كوردستان به ئاراسته‌ی چاكسازی و گۆڕانكاری و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به دامه‌زراوه‌یكردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان".
عه‌بدولستار مه‌جید كه وه‌زیرێكی كابینه‌ی ھه‌شته‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه و ماوه‌یه‌كه به ھۆی كێشه سیاسییه‌كانه‌وه حزبه‌كه‌ی له حكوومه‌ت كشاوه‌ته‌وه و ئه‌میش ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه له‌باره‌ی یه‌ك لیستیی ئیسلامییه‌كان بۆ به‌شداریكردن له ھه‌ڵبژاردنه‌كانی داھاتووی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وتی: "له قۆناغه‌كانی رابردوو ھه‌وڵێكی زۆر دراوه، ورده‌كارییه‌كی زۆر دراوه، ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیارمان داوه له ھه‌ڵبژاردنی كوردستان به لیستی سه‌ربه‌خۆی خۆمان دابه‌زین".
وتیشی: "جارێ دیار نییه ئه‌و ھه‌ڵبژاردنه‌ی ھه‌رێمی كوردستان كه‌ی ده‌كرێت و ئایا ده‌كرێت یان نا؟، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ھه‌موو شته‌كان قابیلی گفتوگۆن".
ناوبراو له‌باره‌ی یه‌ك لیستیی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكرن له ھه‌ڵبژاردنه‌كانی داھاتووی عیراق كه بڕیاره له 12ی ئایاری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "ئێمه له سه‌ره‌تاوه و له ئێستاشدا وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماده‌ییمان نیشانداوه كه كورد ھه‌موومان به یه‌ك لیست دابه‌زین و ئه‌وه‌ش به ھه‌نگاوێكی گرنگ ده‌زانیین به‌تایبه‌ت له‌و قۆناغه‌ی ھه‌رێمی كوردستان پیایدا تێده‌په‌ڕێت كه پێویستی به ته‌بایی و یه‌كڕیزی ئێمه ھه‌یه به‌رامبه‌ر به عێراق، ئێمه به ھه‌موو لایه‌نه‌كانمان راگه‌یاندووه كه ئاماده‌یی ئه‌وه‌ین له‌و لیسته به‌شداریی بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به قبووڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شی وه‌كو وه‌زیر له به‌شی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه حزبه‌كه‌ی له ماوه‌كانی دواییدا به ھۆی كێشه سیاسیه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان بڕیاری كشانه‌وه‌ی له كابینه‌ی ھه‌شته‌می حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانی دا، رایگه‌یاند كه ھێشتا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی قبووڵ نه‌كراوه.
PM:05:35:06/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت