مه‌كته‌ب سیاسییه‌كی یه‌كێتی: ده‌بوو پێش 7ی ئازاریش كۆنگره ببه‌ستین
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا واده‌ی به‌ستنی كۆنگره دیاری بكه‌ن و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ده‌بووایه پێش رۆژی 7-3-2018یش كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌یان ببه‌سترایه.
ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ حزبه‌كه‌یان گرنگه، چونكه جێگری یه‌كه‌می سكرتێره و ده‌توانێت كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی رێكبخات، پێشیوایه به‌زووترین كات كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان كه پێشتر هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێشنیازیكرد رۆژی 7-3-2018 بكرێت، ناوبراو وتی "ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی باس بكرێت، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووین پێش ئه‌و به‌رواره‌ش كۆنگره ببه‌سترێت"، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رواره گونجاوه، وتی "به ته‌سه‌وری ئێمه ده‌بووایه زووتریش بێت".
PM:11:44:06/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 3052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت