له په‌یامێكدا كه سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه، قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "له غیابی هه‌ڤاڵی دڵسۆزتان و رابه‌ری گه‌وره‌مان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، یه‌كێتیی تووشی نه‌خۆشی چاوه‌ڕوانكراو بوو"، پێشی وایه تاكه هه‌نگاو كه یه‌كێتی ده‌خاته سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی دروست و ته‌ندروست، به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی ئاساییه.
قوباد تاڵه‌بانی له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئاشكرایكردووه كه دڵسۆزانی یه‌كێتیی له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا چه‌ندین پێشنیاز و داواكاریان پێشكه‌ش كردوه بۆ چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی حزبه‌كه‌یان، به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئه‌م پێشنیازانه په‌رده‌پۆشكردنه له‌و كێشه جه‌وهه‌ریانه‌ی كه له ناوه‌وه یهكێتیهكهمانی پوكاندۆتهوه."
ده‌شڵێت: " به ئاڵوگۆركردنی چه‌ند ده‌موچاوێك، به‌مشێوه‌یه له‌م كات وساته‌دا هیچ له هیچ ناگۆڕێت، نه به‌م هه‌نگاوه متمانه‌ی كادیران و ئه‌ندامان و تێكۆشه‌ره‌كانمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، نه یه‌كێتیه برینداره‌كه‌مان باشتر ئاماده ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو"، جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه و وتویه‌تی: "تاكه هه‌نگاو كه یه‌كێتیه‌كه‌مان ده‌خاته سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی دروست و ته‌ندروست، به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی ئاساییه. كۆنگره‌یه‌ك كه وه‌ك دروشمه‌كه‌ی مام "یه‌كێتیی ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی" بپارێزێت، نه‌ك ته‌نها له پێناو گۆڕینی ده‌موچاوی ئه‌م 50 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیه به‌رێزه‌ی ئێستا به 50 ده‌موچاوی نوێ."
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی: