یه‌كه‌م پشتگیری بۆ په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی راگه‌یه‌ندرا
ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پشتگیری بۆ قوباد تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به دۆخی نێوخۆیی حزبه‌كه‌یان ده‌ربڕی و ده‌ڵێت "پهیامهكهیم بینی جوان بوو، جه‌خت له‌و به‌رواره‌ی په‌یامه‌كه بۆ به‌ستنی كۆنگره ده‌كه‌ینه‌وه".
ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی یه‌كێتی كۆنگره‌یه، چونكه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیش تاوتوێی به‌ستنی كۆنگره كرا، هه‌ندێك ده‌یانوت 31-1-2018 و هه‌ندێكیش ده‌یانوت له نه‌ورۆز بێت و ناوبنرێت كۆنگره‌ی نه‌ورۆز، به‌ڵام كۆبوونه‌وه نه‌كرا تا بڕیاری كۆتایی بدرێت.
ناوبراو په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بینیوه و وتی: "پهیامهكهیم بینی جوان بوو و جه‌خت له‌و به‌رواره‌ی په‌یامه‌كه بۆ به‌ستنی كۆنگره ده‌كه‌ینه‌وه".
له په‌یامێكدا كه سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه، قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "له غیابی هه‌ڤاڵی دڵسۆزتان و رابه‌ری گه‌وره‌مان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، یه‌كێتیی تووشی نه‌خۆشی چاوه‌ڕوانكراو بوو"، پێشی وایه تاكه هه‌نگاو كه یه‌كێتی ده‌خاته سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی دروست و ته‌ندروست، به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی ئاساییه.
قوباد تاڵه‌بانی رایگەیاندووە کە "پێویستە داوای به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی ئاسایی بكه‌ین، فشار بكه‌ین كه ئه‌م كۆنگره‌یه تاوه‌كو كۆتایی مانگی یه‌ك (كانونی دووه‌م) ببه‌سترێت"
بۆ بینینی په‌یامه‌كه كلیك لێره بكه:
PM:10:18:20/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 39784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت