رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی: كیم جۆنگ ئون به‌ڵێنه‌كه‌ی برده‌سه‌ر
کیم جۆنگ ئون و دوناڵد ترەمپ
وێستگه نیوزـ
ساڵی 2017 به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت كه سه‌رۆكی كۆریای باكور به‌ڵێنه‌كه‌ی بردووه‌ته‌سه‌ر.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست-ی چاپی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ده‌ریده‌خات كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور به به‌ڵێنه‌كه‌یه‌وه پایه‌نده ئه‌وه‌یه ئه‌و سه‌رۆكه گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی به‌رنامه موشه‌كییه كیشوه‌ربڕه‌كه‌ی.
واشنتن پۆست ده‌ڵێت: "ئێستا ئه‌م وڵاته په‌راوێزخراوه شیوعییه بووه‌ته خاوه‌نی موشه‌كێك كه مه‌وداكه‌ی ده‌گاته 12 هه‌زار كیلۆمه‌تر و ده‌توانێت واشنتن-ی پایته‌ختی ئه‌مریكا بپێكێت، له ماوه‌ی ئه‌مساڵیشدا پیۆنگ یانگ 25 تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كیی ئه‌نجامداوه".
هه‌ر له ماوه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا كۆریای باكور به سه‌ركه‌وتویی بۆمبێكی هایدرۆجینیی تاقیكرده‌وه كه 17 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و بۆمبه ئه‌تۆمییه به‌هێزتره كه ئه‌مریكا له ساڵی 1945 له جه‌نگیی جیهانیی دووه‌مدا هیرۆشیما و ناكاگازاكی له ژاپۆن پێ وێران كرد.
له ساڵی 2017 ناكۆكیی نێوان پیۆنگ یانگ و واشنتن هه‌ربه تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو به‌رده‌وام سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات لێدوانی توندیان به‌رامبه‌ر یه‌ك داوه و هه‌موو جیهان به گرنگییه‌وه گوێیان له قسه‌كانی كیم-ی سێیه‌می كۆریای باكور ده‌گرت، جارێكیان تره‌مپ كیم-ی به "پیاوی موشه‌كه‌كان" وه‌سفكرد و ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه كه پیاوه گه‌وره‌كه‌ی كۆشكی سپی "عه‌قڵی ته‌واو نییه".
هاوكات نام سۆنگ وك، شاره‌زا له كاروباری كۆریای باكور وتویه‌تی: "له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی له كۆریای باكور، قسه‌كانی تره‌مپ به‌رامبه‌ر كیم جۆنگ ئون، سودێكی زۆری به كیم گه‌یاندووه و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ده‌ركه‌وتووه كه توانیویه‌تی هاوشانی تره‌مپ ململانێ بكات".
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی كۆریای باكور، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه كیم جۆنگ ئون له مانگی شوباتی 2017 زڕبراكه‌ی به چه‌كێكی كوشنده له فڕۆكه‌خانه‌ی مالیزیا كوشت و ژماره‌یه‌كی زۆریش له گه‌وره به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی له‌ناوبرد كه هه‌ڵوێستی جیاویازیان له ئیداره‌كردنی وڵاته‌كه‌یاندا هه‌بووه.
ر.ع
PM:05:50:25/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 12786
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت