میدیاكانی كۆریای باكور: سه‌رۆك ده‌توانێت كه‌شوهه‌وا كۆنتڕۆڵ بكات "ئه‌گه‌ر بیه‌وێت"
كیم جۆنگ ئون لە چیای بایكتۆ
وێستگه نیوزـ
جارێكی دیكه كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی و جیهانی به "توانا له‌راده‌به‌ده‌ره‌كانی" سه‌رسام كرد و میدیا ره‌سمییه‌كانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند ئه‌و سه‌رۆكه ده‌توانێت كه‌شوهه‌وا كۆنتڕۆڵ بكات "ئه‌گه‌ر بیه‌وێت".
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه سه‌یره، ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی كۆریای باكور چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه چوه‌ته‌سه‌ر لوتكه‌ی چیای بایكتۆ له نزیك سنوره‌كانی چین، چیانه لوتكه‌یه‌كی بوركانییه و به‌رزییه‌كه‌ی 2.7 كیلۆمه‌تره.
ئاژانسه‌كه رایگه‌یاندووه كه له‌م كاتانه‌دا كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر ئه‌و چیایه زۆر سه‌خته، "به‌ڵام به گه‌یشتنی سه‌رۆكه مه‌زنه‌كه‌یان ئاووهه‌وا خۆش بووه و دیمه‌نێكی جوان دروست بوه‌و تا له‌وێش بووه كه‌شه‌كه ئاسایی بووه، به‌ڵام هه‌ر كه شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه، ده‌ستبه‌جێ كه‌شوهه‌وا تێكچووه و سه‌خت بووه".
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه میدیاكانی كۆریای باكور پڕوپاگه‌نده‌ی له‌وجۆره بۆ توانا جیاوازه‌كانی سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، پێشتریش وایان بڵاوكردبوه‌وه كه سه‌رۆك شوێنی گیانداری یه‌كشاخه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا فێری شۆفێری بووه و رۆڵی گه‌وره‌شی بینیووه له دروستكردنی ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه و ئیبۆلا و ئایدز.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی ئیندیپێندت-ی چاپی به‌ریتانیا بڵاویكربوه‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكور بۆ ئه‌و چیایه گرنگیی خۆی هه‌یه، چونكه ده‌وترێت كیم جۆنگ ئیل-ی باوكی له سه‌ربازگه‌یه‌كی نهێنی له‌و چیایه له‌دایك بووه و له‌گه‌ڵ له‌دایكبونیشیدا په‌لكه‌زێڕینه له ئاسماندا ده‌ركه‌وتووه، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییه‌كان ده‌ڵێن كه باوكی له‌دایكبوی ناوچه‌ی سیبریا-ی روسیایه.
ر.ع
PM:08:41:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4186
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت