ئه‌و 12 شته‌ی ته‌نها له كۆریای باكور هه‌یه
کچە سەربازی کۆریای باکور
وێستگه نیوزـ
"یه‌كێكه له دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان" و "ئاسەواری یه‌كشاخه‌ی راسته‌قینه له‌وێیه"، ئه‌مانه هه‌ر قسه نین، دەوترێت ئه‌مانه هه‌موو له كۆریای باكور هه‌ن.
سایتی Bright Side 12 بابه‌تی جیاوازی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ته‌نها له كۆریای باكور و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كیم جۆنگ ئون-ی دیكتاتۆره بچوكه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ن.
12- رۆژژمێرێكی جیاواز
له ساڵی 1997 كۆریای باكور رۆژژمێرێكی نوێی په‌سه‌ند كرد و به‌و پێیه بێت ئێستا ئه‌وان له ساڵی 106 دان. ئه‌م رۆژژمێره له ساڵی 1912ه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه ساڵی له‌دایكبونی كیم ئیل سۆنگ-ی سه‌رۆكی پێشووی كۆریا باكوره، هه‌ربۆیه هه‌موو رۆژژمێرێكی چاپكراو له‌و وڵاته به‌دوو جۆر ده‌كرێت، یه‌كێكیان بۆ ناوخۆی وڵاته و له ساڵی له‌دایكبونی ئه‌و سه‌رۆكه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وی دیكه‌ش وه‌ك رۆژژمێره ئاساییه‌كه‌ی جیهانه.
كیم ئیل سۆنگ زۆر ناونیشانی هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه (سه‌رۆكی نه‌مری هه‌تاهه‌تایی)یه، كوڕ و نه‌وه‌كانیشی ناونیشانی خۆیان هه‌یه به‌ڵام به كه‌سیان ناوترێت سه‌رۆك.
11- چینی كۆمه‌ڵایه‌تی
له ساڵی 1957 ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكور وڵاته‌كه‌یان بۆ سێ چین و توێژی كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌شكرد: یه‌كه‌م: ته‌ماته/ چینی خانه‌دانه‌كان واته چین ناواخن، دووه‌م: سێ‌و/ چینی دوو دڵ و یه‌كلانه‌بووه‌وه، سێیه‌م: ترێ/ چنی دوژمن، هه‌ریه‌ك له‌م چینانه‌ش كراون به 50 گروپه‌وه.
چینی ته‌ماته: ئه‌م چینه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه سورن، ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه دڵسۆزیی خۆیان به‌رامبه‌ر پارتی دیموكراتی كۆماری كۆریا كه فه‌رمانڕه‌وای وڵاته دوپاتكرده‌ته‌وه و زۆربه‌یان له ناوه‌ندی سیاسی و سه‌ربازیدا كاربه‌ده‌ست و پله‌دارن.
چینی سێ‌و: ئه‌م چینه ته‌نها له ده‌ره‌وه سورن، ئه‌مانه پێویستیان به‌وه‌یه باش بكرێن و ببنه لایه‌نگری پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، زۆربه‌ی ئه‌م چینه هاوڵاتیی ئاسایی كۆریای باكورن.
چینی ترێ: ئه‌وانه‌ن كه یاسایان پێشێلكردووه، بۆنمونه هاوڵاتییه‌ك هه‌موو تاوانه‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه ویستویه‌تی ته‌له‌فۆنێك بۆ ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور بكات.
له كۆریای باكور شتێك هه‌یه پێی ده‌ڵێن (سۆنگ بۆن - songbun) ئه‌مه له ناسنامه‌ی تۆماركراوی هه‌موو كه‌سێكی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه كه ته‌مه‌نی ده‌گاته 17 ساڵی، ئه‌مه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر داهاتوو و هه‌لی كار و بواری خوێندنی ئه‌و كه‌سه ده‌بێت، به‌ڵام به هه‌ر حاڵ به‌رپرسانی كۆریای باكور نكوڵی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی جیاوازیی چینایه‌تی و دابه‌شكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و وڵاته هه‌بێت.
10- رێگاوبان
ته‌نها 8%ی رێگاوبانه‌كان له كۆریا ته‌خت و چه‌وڕێژ یان قیرتاو كراون، له‌وێ رێگه‌ی بنیادنراو نییه، ئه‌مه بۆ هاوڵاتیی ساده‌ی ئه‌و وڵاته كێشه نییه، چونكه زۆربه‌ی رێگاكان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و سیاسی و پله‌داره سه‌ربازییه‌كان كۆنتڕۆڵ كراون و به ئۆتۆمبیل هاتوچۆی پێدا ده‌كه‌ن، خه‌ڵكه ئاساییه‌كه‌ش پاسكیل لێده‌خوڕن.
9- خانمی ترافیك
ته‌نها ژماره‌یه‌ك كه‌م له ترافیك لایت له كۆریای باكور هه‌یه، شاره گه‌وره‌كان پێویستیان به‌وه‌یه سیستمی هاتوچۆیان رێكبخرێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت و ئه‌ركی رێكخستی شه‌قامه‌كانی پێ ده‌درێت، ته‌نها كچی جوانه كه پێیان ده‌وترێت خانمی ترافیك. ده‌بێت ئه‌و كچانه ره‌به‌ن بن و ته‌مه‌نیان له 26 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، كاتێك له‌و ته‌مه‌نه تێده‌په‌ڕن ده‌بێت خۆیان واز له‌و كاره بهێنن.
8- ناسا و نادا
له ساڵی 1980ه‌وه كۆریای باكور كاری له‌سه‌ر گه‌ڕان له بۆشایی ئاسماندا كردووه و له 2013 ئه‌و وڵاته ئاژانسی ( NADA – نادا)ی دامه‌زراند كه هاوشێوه‌ی ئاژانسی NASA – ناسای ئه‌مریكایه. لۆگۆی نادا زۆر له لۆگی ناسا ده‌چێت، جا نازارێت ئه‌و لێكچونه گاڵته‌كردنه به لۆگۆكه‌ی ئه‌مریكا یان ته‌نها رێكه‌وته.
7- كیم جۆنگ ئیل-ی به‌هێز
سه‌رۆكی پێشوی كۆریای باكور كه‌سێكی ئاسایی نه‌بووه، ژیاننامه‌كه‌ی له خوێندنگاكان ده‌خوێنرێت و تیایدا منداڵی ئه‌و وڵاته فێری ئه‌وه ده‌كرێن كه كیم جۆنگ ئیل له چیایه‌ك به‌ناوی پایك تو - Paektu له‌دایكبووه له به له‌دایكبونیشی وایكردووه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ئاسمان روناك بكاته‌وه و له‌پڕ دوو په‌لكه‌زێڕنه‌یش له ئاسمان ده‌ركه‌وتوون.
ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و سه‌رۆكه له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیدا پێی گرتووه و فێری قسه‌كردنیش بووه، دوای مردنیشی له میداكانی كۆریای باكوره‌وه وتراوه كه گوایه چه‌ندین چین سه‌هۆڵ و به‌فر له‌ده‌ریاچه‌ی Chonی سه‌ربه چیای پایك تو شه‌قیان بردووه و زریانی به‌فر و ره‌شه‌بای به‌هێز داویه‌تی له ناوچه‌كه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێن كه كیم جۆنگ ئیل له ناوچه‌ی ڤیاتسكۆی Vyatskoye ی روسیا له سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌دایكبووه و له‌وكاته باوكی چووه‌ته روسیا و ویستویه‌تی خۆی له ژاپۆنییه‌كان بشارێته‌وه، له‌مه‌دا با خوێنه‌ر خۆی بڕیار بدات كامیان راسته.
6- گیانداری یه‌كشاخه
زانایانی كۆریای باكور ده‌ڵێن گیانداری یه‌كشاخه شتێكی خه‌یاڵی نییه، شوێنه‌وارناسه‌كانی ئه‌و وڵاته وتویانه كه ئاسه‌واری كۆنی ئه‌و گیانداره‌یان له پیۆنگ یانگ-ی پایته‌خت دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌م دۆزینه‌وه خه‌یاڵییه‌شیان كردوه‌ته هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری بۆ هاوڵاتییه‌كانیان.
5- ده‌رزیی سیحراوی
كۆریای باكور ده‌ڵێت كه چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشییه‌كانی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ئایدز و ئیبۆلا دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌رزییه‌كه‌شی هه‌یه كه هاوكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبون به شێرپه‌نجه و هێڵنج و رشانه‌وه‌ی به‌یانیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری كاركردن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر.
جیسینگی سور له دروستكردنی ئه‌و چاره‌سه‌ره‌دا به‌كارهێنراوه و جگه‌له‌و رووكه‌ش كانزانی ئاڵتون و پلاتینی تێكه‌ڵه.
4- فیستیڤاڵی ئیرانگ
نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س جگه‌له میوان و ته‌ماشاكه‌ران، به‌شداری له نمایشێكی مۆزیك و سه‌ما ده‌كه‌ن كه له گه‌وره‌ترین یاریگای جیهان ساز ده‌كرێت. زۆربه‌ی دیمه‌نه‌كانی ئه‌و فیستڤاڵه ستایشكردنی ده‌سه‌ڵاتداران و كۆریای باكوره و به‌شداربووان به هه‌زاران كارتی ره‌نگاوره‌نگ ئاڵای وڵاته‌كه‌یان دروستكردووه و دواتر كارته‌كان ده‌گۆڕن تا دیمه‌نێكی دیكه پیشان بده‌ن. ڤیستڤاڵه‌كه چوه‌ته كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان به‌وپێیه‌ی زۆرترین كه‌س تیایدا به‌شداری ده‌كه‌ن.
3- جلوبه‌رگ و فاشیۆن
خانمانی كۆریای باكور شوێن فاشیۆن و ماركه جیهانییه‌كان ناكه‌ون و لاساییان ناكه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌شیانه‌وێت جوان ده‌ربكه‌ون، ئه‌وان زیاتر جلوبه‌رگی سنوردار یان جلوبه‌رگی میللی خۆیان ده‌پۆشن و حه‌زێكی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ به‌كارهێنانی پێڵاوی پاژنه‌به‌رز و ده‌توانن به درێژایی رۆژ له‌پێی بكه‌ن.
ئه‌وان پێویستیان به كه‌لوپه‌لی جوانكاری و میكیاج نییه، چونكه ژیانی رۆژانه و كاركردنیان وا ناخوازێت میكاج بكه‌ن، به‌ڵام له پشوو و بۆنه‌كاندا هه‌موو شتێك ده‌گۆڕدرێت، له‌وكاته‌دا خانمان میكاجی تۆخ و جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی ره‌ونه‌قدار له‌به‌ر ده‌كه‌ن.
2- فیرقه‌ی کچانی پشوو
له‌گه‌ڵ بوونی سوپایه‌كی رێكخراو بۆ خزمه‌تكردنی سه‌ربازه‌كانی، كۆریای باكور فیرقه‌یه‌ك له كچی جوان و گه‌نجی هه‌یه و هه‌میشه یاوه‌ریی سه‌ربازه پیاوه‌كان ده‌كه‌ن له‌كاتی به‌تاڵ و پشووی سه‌ربازه‌كاندا، ئه‌م كچانه به‌شێكن له سوپای كۆریا و ده‌بێت پابه‌ندبن به سه‌رجه‌م یاسا سه‌ربازییه‌كانه‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌شێكن له هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
1- لە دڵخۆشترین وڵاتانی جیهانە
زانایانی كۆریای باكور به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی خۆیان ده‌ڵێن كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته یه‌كێكه له دڵخۆشترین گه‌لی دنیا، دوای چین ئه‌وان له پله‌ی دووه‌مدا دێن و ده‌سه‌ڵاتداران زۆر شت ده‌كه‌ن تا هاوڵاتییه‌كانیان دڵخۆش بن، هه‌ربه‌پێی توێژینه‌وه‌ی زاناكانی كۆریای باكور، ئه‌مریكا به‌دبه‌خترین وڵاتی جیهانه!
PM:05:47:26/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 16469
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت