به‌وێنه.. پیاوه ئه‌تۆمی و موشه‌كییه‌كانی كیم جۆنگ ئون
کیم جۆنگ ئون و یاوەرەکانی
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكا ناوی چه‌ند به‌رپرسێكی كۆریای باكوری ئاشكرا كرد كه له زۆربه‌ی وێنه‌كاندا له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون-ی سه‌رۆكی كۆریای باكوردا ده‌رده‌كه‌ون و خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه موشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كان ده‌رده‌بڕن.
میدیاكانی كۆریای باكور زۆربه ده‌گمه‌ن ناوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ده‌وری دیكتاتۆری وڵاته‌كه‌یان ده‌هێنن كه رۆڵی دیاریان له به‌هێزكردنی توانا موشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كاندا هه‌یه و مه‌وداكه‌یان ده‌توانێت بگاته ئه‌مریكا، به‌ڵام رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ناوی شه‌ش له‌و به‌رپرسانی ئاشكراكردووه كه "به جوته ئه‌تۆمی و چواره موشه‌كییه‌كه" ناوی بردوون.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه ته‌نها دووان له "چواره موشه‌كییه‌كه" زانای شاره‌زان، ئه‌وانیش جانگ چانگ ها-ی ته‌مه‌نی 53 ساڵه كه سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای زانستی به‌رگریی نیشتمانیه و ئه‌وی دیكه‌ش و جۆن ئیل هو-ی ته‌مه‌ن 61 ساڵه كه له‌لایه‌ن میدیاكانی كۆریای باكوره‌وه به به‌رپرسی توێژینه‌وه مه‌یدانی و كرداره‌كی ناو ده‌برێت.
سێیه‌م كه‌سی موشه‌كیی سه‌رۆكی كۆریای باكور، ری بیۆنگ چول-ی فه‌رمانده‌ی پێش‌ویی هێزی ئاسمانی و جێگری یه‌كه‌می به‌شی پیشه‌سازییه له حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته، چول به پله‌به‌رزترین به‌رپرس له‌نێو "چواره‌ی موشه‌كیی" هه‌ژمار ده‌كرێت.
كه‌سی چواره‌یش ئه‌ندازیارێكی پسپۆڕه به‌ناوی كیم جۆنگ سیك كه ته‌مه‌نی 49 ساڵه و بۆیه‌كه‌مجار له مانگی شوباتی 2016 له‌نێو یاوه‌ره‌كانی سه‌رۆكی كۆریای باكور ده‌ركه‌وت، ئه‌م به‌رپرسه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمیدا زیاتر پله‌ی به‌رزده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له دوا تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كیی كۆریای باكور كه له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو ئه‌نجامدرا، ده‌رنه‌كه‌وت.
سه‌باره‌ت "جوته ئه‌تۆمییه‌كه" یه‌كه‌میان سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیی كۆریای باكوره به‌ناوی ری هۆنگ سوب و به پیاوی ژماره‌یه‌ك له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌ژمار ده‌كرێت و ساڵی 200 ئه‌مریكا خستییه لیستی ره‌شه‌وه.
دووه‌م پیاوی ئه‌تۆمیش به‌ناوی هو هۆنگ سۆنگ، یه‌كێكه له گه‌وره ئه‌ندازیاره‌كانی پێشووی ده‌زگای یۆنگبیۆن بۆ توێژه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌تۆمی، واته ئه‌ویش سه‌ربه په‌یمانگه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیی كۆریای باكوره.
نیویۆرك تایمز به‌پێی زانیاریی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆریای باكور هه‌ڵاتوون، ئاشكراشیكردووه كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا كۆریای باكور ده‌یان پسپۆڕی ئه‌تۆمیی كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشووی لای خۆی دامه‌زراندووه و مانگانه موچه‌ی 10 هه‌زار دۆلاری بۆ بڕیونه‌ته‌وه.
سیۆدۆر بۆستڵ، مامۆستای زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له په‌یمانگه ماساچۆستس-ی ئه‌مریكا بۆ ته‌كنه‌لۆجیا پێی وایه كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كۆریای باكور له بواری ئه‌تۆمیدا به پله‌ی یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌زایی و به‌شداریكردنی پسپۆڕه‌كانی روسیا كه له سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا رۆڵیان له‌و بواره‌دا هه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه كه كیم جۆنگ ئون-ی سه‌رۆكی ئێستای كۆریای باكور له پرۆسه‌ی سه‌ركوتكردن و كوشتنی نه‌یاره‌كانیدا هه‌رگیز ده‌ستی بۆ زاناكان نه‌بردووه و رایگه‌یاندووه كه ئه‌و سه‌رۆكه بایه‌خێكی زۆر به پیاوانی بواری زانست ده‌دات.
ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه كیم ئیل سۆنگ-ی باپیری سه‌رۆكی ئێستای كۆریای باكور له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتیدا بایه‌خێكی زۆری به به‌هێزكردنی توانا زانستییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی داوه و دوای شه‌ڕی كۆریا كه له ساڵانی 1950 بۆ 1953 رویدا، سه‌دان خوێندكاری بۆ خوێندن ره‌وانه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌ڵمانیای خۆرهه‌ڵات كرد.
ر.ع
PM:07:05:16/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 6402
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت