سەنتەری میترۆ: هه‌قه شانازی به به‌ختیار عه‌لی بكه‌ین
لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە
وێستگه نیوز-
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان پیرۆزبایی له وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێكی جیهانی له نووسه‌ر و رۆشنبیر به‌ختیار عه‌لی ده‌كات و ده‌ڵێت هه‌قه شانازی به به‌ختیار عه‌لی بكه‌ن.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 10-12-2017 له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا پارێزگاری شاری دۆتمۆندی ئه‌ڵمانی خه‌ڵاتی جیهانی نیلی زاكس-ی له بواری ئه‌ده‌بدا به‌خشییه نووسه‌ر و رۆشنبیری به‌نێوبانگی كورد به‌ختیار عه‌لی.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان له په‌یامێكی پیرۆزباییدا بۆ به‌ختیار عه‌لی كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایگه‌یاندووه، به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی جیهانی نیلی زاكس-ی له بواری ئه‌ده‌بدا له ناخی دڵیانه‌وه پیرۆزبایی له نوسه‌رو رۆماننوس به‌ختیار عه‌لی و سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی و خه‌ڵكی كوردستان و ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی رۆشنبیری ده‌كه‌ن.
میترۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته به نوسه‌ری دیاری گه‌لی كورد به‌ختیار عه‌لی، زاده‌ی ماندوبوون و خولیای ئه‌م نوسه‌ره‌یه به ئینسان ئازاره‌كانی له كۆمه‌ڵگای كوردستانی، له رێگه‌ی نوسین و پشكنینی به‌رده‌وامی ده‌یان به‌رهه‌می ناوازه‌ی پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی كوردستانی و جیهانیش كردووه.
هه‌روه‌ها پڕ به دڵ خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن كه لیژنه‌ی خه‌ڵاته جیهانییه‌كان ئاوڕ له نوسه‌رانی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه و ناوه‌نده‌كانی بڵاوكردنه‌وه كتێبه‌كانی وه‌رده‌گێڕێت و چاپیان ده‌كات.
میترۆ جه‌ختی كردۆته‌وه، ئه‌و خه‌ڵاته و چه‌ندین خه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی و جیهانی شایه‌نی نوسه‌ری (ئێواره‌ی په‌روانه) و (مه‌رگی تاقانه‌ی دوووه‌م) و (دواهه‌مین هه‌ناری دونیا)و (شاری مۆسیقاره سپییه‌كان)ه شایه‌نی ئه‌و نوسه‌ره‌یه كه به ده‌یان رۆمان و نامیلكه‌ی شیعریی و كتیبی فكری كتێبخانه‌ی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه.
خه‌ڵاتی نیلی زاكس به‌ناوی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ خانمه نوسه‌ری ئه‌ڵمانی (نیلی زاكس)وه دوو ساڵ جارێك ده‌به‌خشرێته ئه‌و نوسه‌رانی دیار‌و خاوه‌ن به‌رهه‌می ناوازه.
هــ. ر
PM:04:01:11/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت