لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کۆتایی هێنان بە هەفتەی دەستپێشخەری و نوێبوونەوەی ئەنجومەنی هەناردەکارانی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا وتی: بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی قودسەوە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان و ویژدان و دادپەروەریی و راستییەکانی ناوچەکەدا، یەکناگرێتەوە. "
وتیشی: "بەم بڕیارە گەورەترین گوزر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەشێندرا کە ئەمریکاش تیایدا ئەندامە، ئەگەر مێژوو لە دوێنێدا مابێتەوە جێگای داخە، زۆر گرنگە مێژوو بۆ داهاتوو هەڵبگری، ئه‌مریكا به‌م بڕیاره بڕیاری ژمارەی 478ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێلكردووه كه ئەمریکاش واژووی لەسەر کردووە، چۆن شتی وا دەبێت؟ واژووت لەسەر کردووە و ئەمڕۆش هاتووە و نکۆڵی لەو واژووە دەکات، تەنانەت ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشیشی بەهەند وەرنەگرتووە و کە وڵاتانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دانەنێت لە بەرچاوی (ئەو وڵاتانە) نابێتە جێی متمانە و باوەڕ پێکردن، کەس لە سەرووی یاسا نییە".
به‌وته‌ی رەجەب تەیب ئەردۆغان ئیسرائیل وڵاتێکی داگیرکارە و وتی: "لە ئێستادا لەرێگەی پۆلیسەکانییەوە لەرێگەی پیادەکردنی تیرۆرەوە لاوان و منداڵانی فەلەستین دەکاتە ئامانج، بە فڕۆکەی ئێف-16 هێرشدەکاتە سەر غەززە،لەلایەکی دیکەوە هێرش دەکاتە سەر فەڵەستین، لەبەر چی؟ گوایە من بەهێزم''.
ئەردۆغان رەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گرت و وتی: "ترەمپ بە بۆچوونی ( کردم و تازه رویدا) دەیەوێ بگاتە جێیەک، دەبێت ببوورێ بەڵام بەڕێوەبردنی جیهان ئاسان نییە، بەهێزبوون ئەم مافەتان پێ نادات، لێرەوە بە تایبەتی بە سەرۆکی وڵاتانی مەزن دەڵێم ئەرکی ئەوان پێکدادان نییە لە جیهان بەڵکو ئاشتییە".
رۆژی چوارشه‌ممه 6ی كانونی یه‌كه‌می 2017، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌سمی شاری قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و خواستی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیب-ی پایته‌ختی ئیسرائیله‌وه بۆ قودس ده‌ربڕی.
شاری قودس له‌لای وڵاتانی عه‌ره‌ب و جیهانی ئیسلامی گرنگیی خۆی هه‌یه، هه‌ربۆیه بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ناڕه‌زایی به‌دواخی خۆیدا هێنان و هه‌ینیی رابردوو "هه‌ینیی توڕه‌یی" له فه‌له‌ستین به‌ڕێوه‌چوو و به‌هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل دوو فه‌له‌ستینی كوژران و نزیكه‌ی 250ی دیكه‌ش برینداربوون.
ر.ع
PM:03:26:10/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1864
جار خوێنراوه‌ته‌وه