ئەردۆغان بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: تۆ کێیت.. سنوری خۆت بزانه‌

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا

وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆك کۆماری تورکیا، کاردانەوەی بەرامبەر بە سیگمار گابریل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا نیشاندا و وتی: "تۆ کێی دەربارەی سەرکۆماری تورکیا قسە بکەی. تۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا قسە بکە. سنووری خۆت بزانە".

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، لە شاری دەنیزلی وتارێکی پێشکەش کردو رایگەیاند:" لە چوار ساڵی رابردوودا لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەی کە دووچارمان ھاتن و شانبەشانی گەلەکەمان رووبەروویان بووینەوە، لە داھاتوو باس دەکرێت. تورکیا ئێستا لە دوڕیانێکە لەلایەک بەھێزکردنی ئەو تورکیایەی کە لە ساڵانی 1990ەکان لەلایەن جەھەپەوە لاواز بوو. لەلایەکی دیکە بونیانتانی تورکیایەکی بە ‌ھێز لەلایەن ئاک پارتیەوە ".

سەرۆك کۆماری تورکیا بانگەوازی بۆ رەوەندی تورک لە ئەڵمانیا کرد و وتی: "بە دڵنیایەوە نیگەران بوون. لەسەر ئاگر دانیشتن و بە خێرایی ھەڵسان لەسەری. زیاتر کار دەکەین و دەبێت ھەوڵی خۆمان بدەین، ئێستا رووی دەنگم دەکەمە ئەو برایانەم کە لە ئەورووپا دەژین، بە شێوەیەکی دیموکراتیانە بڕۆنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و وانەیەکی باشیان پێ بدەن".

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە چوار ھەزار و 500  دۆسیەی تیرۆری بە راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ داوە و وتیشی: "بەداخەوە دۆسیەکانی پەسند نەکرد، ئەو تیرۆریستانە ھێشتا لای وان داڵدە دراوە کەچی ئەو داوای یەک دانە و دوو دانە و سێ دانەم لێ دەکات، رادەستی بکەمەوە. ببوورە ئەگەر لای ئێوە دادگا ھەبێت لای ئێمەش ھەیە. بەھەمان شێوە وەک ھاوبەشەکەیان کە سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنە ھەمان قسە دەکەن."

ئه‌ردۆغان وتویه‌تی: "جیا لەمەش وەزیرێکی دەرەوەیان ھەیە کە ھیچ سنوری خۆی نازانێت. تۆ کێی دەربارەی سەرکۆماری تورکیا قسە بکەی، تۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا قسە بکە و سنوری خۆت بزانە"، ده‌شڵێت: "دەیەوێ ئێمە فێری وانە بکات، تۆ چەند ساڵە لەناو سیاسەتی؟ ئێمە ھەموو ژیانمان بە خەبات تێپەری، ھەربۆیەش گەر دەرگای ئەڵمانیا بەڕووی تورکیا بکەنەوە یاخود نەیکەنەوە ھیچ گرنگ نییە. ئێمە بایی پێویست دەرگامان بەروو واڵایە، بەخۆشحاڵیەوە دەچینە ئەو وڵاتانەی دەرگایان بە روومان کردۆتەوە. ئێمەش دەرگا بە روویان واڵا دەکەین".

سه‌رۆك كۆماری توركیا وتیشی: "لە نێو خەباتێکی واداین کە نە لە ئابووری، نە لە ئاسایش، نە لە وەبەرھێنان و لە پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان ھیچ شتێک بە نیوەچڵی بەجێ ناھێڵین. لە 15ی تەمموز ھەموومان پێکەوە شتێکمان بینی کە دوژمنانی ئەم گەلە ھەم لە ناوەوە و ھەمیش لە دەرەوە چی دەکەن و چاوەڕێی بۆسە دەکەن. پەنا بەخوا رێگە بەوانە نادەین لە ئەگەری ھەر لاوازییەکی تورکیا چاوەڕی دەرفەت بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان دەدەن. بۆیە سەرەتا ئەرک دەکەوێتە سەر شانی ئێمە و ئاک پارتی. پێویستە ئەوە بزانرێت کە چارەنووسی تورکیا لەگەڵ چارەنووسی ئاک پارتی بەیەکەوە نووساوە. ئەگەر ئێمە لاواز بین، تورکیاش لاواز دەبێت".

لەبارەی پرسی چاکسازییەوە، ئەردۆغان رایگەیاند: "سەرەتا چاکسازی لە کوێوە دەست پێدەکەین؟ لە خۆمانەوە دەست پێدەکەین. چاوەڕێکردنی ئەنجامی نوێ لە دۆخێکدا کە گشت ھەڵومەرجەکان وەک خۆی بێت، کارێکی ژیرانە نییە. پێویستمان بەمە ھەیە. کەس لەمە ناڕەحەت نابێت. لەبەر ئەوەی دەڵێین تورکیایەکی گەورە و بەھێز و 'تورکیایەکی متمانە بۆ خۆی و دۆستان و برایانی، کەواتا سەرەتا مەرجە ئاک پارتی بەم توانایە بگەیەنین کە ئەم بتوانێت ئەمانە بکات".

لە درێژەی کاردانەوەکانی بەرامبەر بە ئەوروپا، سەرۆك كۆماری تورکیا وتی: "ھەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا لە ھاوکارییەکانەوە بگرە تا یەکێتی گومرگ لە ھەموو بوارێکدا ھەڕەشەکردنیان وەک نەریتێک لێ کردووە. وا دەزانن گوایە تورکیا سەدان ملیار یۆرۆ بێ بەرامبەر لە یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەوروپا وەردەگرێت و بۆیە روبەڕوی ئەم ھەڕەشان دەبێتەوە. ئەگەر لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەوروپا بچێنە نێو حسیابی قازانج-زەرەر، ئەوا بێگومان قۆناغی ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا و پەیوەندیە بازرگانییەکانمان لەگەڵیان وەک یەک یەکسان دەبێت. ئەوانەی تائەمڕۆ بەڵێنەکانیان نەبردە سەر و لە دۆخێکی ئێستا ھەڕەشە دەکەن، ئەگەر ھێشتا شتێک بەناوی بەھاکانی یەکێتی ئەوروپا مابێت، ئەمە بە مانای مایەپووچبوونیان دێت".


PM:09:33:19/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو