ئەردۆغان: کێشەمان لەگەڵ گەلی ئەڵمانیادا نییە بەڵکو لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتەدایە
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا
وێستگە نیوز-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا، رایگەیاند: "کە کێشەیان لەگەڵ گەلی ئەڵمانیادا نییە بەڵکو کێشەی ئەوان لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیادایە".
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی چاوپێكەوتنێكی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیای بڵاوكردۆتەوە كە بۆ هەریەكە لە تەلەفیزیۆنەكانی ئەی تی ڤی و ئەی خەبەر و ئەی نیوز ئەنجامداوە و تیایدا ئەردۆغان سەرۆكی توركیا هەڵسەنگاندنی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا لەماوەی رابردوودا کرد.
لەوەڵامی پرسیارێکیشدا بەوەی ''کە ئایا لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ئاسایی دەبنەوە؟''، ئەردۆغان رایگەیاند:
''لەئێستادا پێویستە لەچەند لایەکەوە تەماشای رووداوەکە بکرێت. ئایا کێشەی ئێمە لەگەڵ حکومەت یان گەلی ئەڵمانیادایە؟ ئێمە کێشەمان لەگەڵ گەلی ئەڵمانیادا نییە بەڵکو کێشەی ئێمە لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیادایە. دژیەکی لەنێو حکومەتی ئەو وڵاتەدا هەیە".
ئەردۆغان وتیشی: "دەبینن کە بۆچوونی مەسیحییە دیموکراتەکان جیاوازە، هی سۆسیال دیموکراتەکان جیاوازە، بۆچوونی لیبراڵەکان جیاوازیی هەیە، چەپەکان هەن، بۆچوونی ئەوانیش جیاوازە، ئەمە جگە لەوەی بۆچوونی پارتی سەوزیش جیاوازە. ئەمانە لە پرۆسەی ریفراندۆمەکەی ئێمەدا، بەداخەوە کە هەموو سنوورەکانی ئەدەب و ئادابیان بەزاند".
راشیگەیاند: "ئاقڵانەترین سیاسەت لەو دەمەدا دیسان لە لایەن مێرکڵەوە ئەنجامدرا، مێرکڵ هێندەی ئەوانی دیکە بە توندی هێرشی نەکردە سەر ئێمە، زۆرتر بە وریاییەوە مامەڵەی کرد، بەڵام بەداخەوە پارتی سەوز، دەستەی چەپی توندئاژۆ، تەنانەت لیبراڵەکان، SPDیش هەموو ئەمانە، هەڵمەتیان دژی ئێمە بەرپاکرد''.
سەرکۆماری تورکیا باسی لەوەشکرد کە ئەڵمانیا چوار هەزار و 500 ئەندامی پەکەکەی داڵدەداوە لەو روەشەوە وتی: "چوار هه‌زار و 500 ئەندامی په‌كه‌كه له وڵاته‌كه‌تاندا په‌ناده‌ده‌ن له‌م ژماره‌یه زیاتر هه‌یه كه‌متر نییه، به‌خێویان ده‌كه‌ن، به‌پاره پشتیوانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له توركیا هه‌ڵدێن له وڵاته‌كه‌تاندا به‌خێویان ده‌كه‌ن، هه‌موو جۆره توانایه‌كیان بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن، قوتابخانه‌كانیان، رێكخراوه‌كانیان، ئێمه له رێگه‌ی رێكخستنی هه‌واڵگریمانه‌وه دۆسیه‌كانمان ده‌نێرین، هیچ گوێی پێناده‌ن، دوای ئه‌وه كاتێک دوو سێ سیخورتان له توركیا له لایه‌ن پۆلیسی توركه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن ناڕه‌حه‌ت ده‌بن و ده‌ڵێن: "ئه‌وانه‌مان بده‌نه‌وه".
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه هه‌فته‌ی داهاتوو له ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و وتی: "دوای هه‌ڵبژاردن چی ده‌بێت، له ئێستادا نازانم، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام كه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نابێت، كه‌شه‌كه ده‌گۆڕێت، چونكه ئه‌وانه پێویستیان به توركیا هه‌یه".
PM:08:08:16/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت