به‌ڤیدیۆ... به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر سنووری ئیسرائیل ده‌ركه‌وت
وێستگه نیوز -
قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، كه یه‌كێكه له گروپه دیاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عیراق، له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر سنووری هاوبه‌شی نێوان سوریا و ئیسرائیل ده‌ركه‌وت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به جلی سه‌ربازییه‌وه له ناوچه‌یه‌كی نزیكی به‌رزاییه‌كانی جۆلانی سوریا، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئیسرائیلدایه ده‌ركه‌وتووه.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا كه‌سێك به خه‌زعه‌لی ده‌ڵێت: "ئه‌وه جۆلانه و نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر لێره‌وه دووره".
لای خۆیه‌وه قه‌یس خه‌زعه‌لی ده‌ڵێت: "ئێره به‌وابه‌ی فاتیمه‌یه له‌سه‌ر سنووری لوبنان و فه‌ڵه‌ستینی داگیركراو".
وتیشی: "ئێمه لێره‌ین له‌گه‌ڵ حزبوڵا و ئاماده‌یی ته‌واو ده‌رده‌بڕین بۆ یه‌كڕیزی له‌گه‌ڵ گه‌لی لوبنان و پرسی فه‌ڵه‌ستین دژی داگیركاری ئیسرائیل".
PM:12:47:09/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 7484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت