محەمەد حەکیم: تره‌مپ به بڕیاره‌كه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی له گۆڕ نا
محه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
وێستگه نیوز-
به‌رپرسێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌ێت، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ئاشتی له‌گۆڕ نا، به‌ڵام سه‌یره ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره یارمه‌تی ئاشتی ده‌دات.
محه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی "ترامپ! به بڕیاری ناساندنی قودس وه‌كو پایته‌ختی جوله‌كه ئاشتی له‌گۆڕ نا، به‌ڵام سه‌یره ئه‌ڵێ ئه‌م بڕیاره یارمه‌تی ئاشتی ئه‌دات!".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "من هیچ متمانه‌م به ناڕه‌زایه‌تی زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی نییه و گومانیشم هه‌یه زۆربه‌ی وڵاتان له ژێره‌وه پشتگیری ده‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوای كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له كۆشكی سپی وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
دۆناڵد تره‌مپ وتی: "داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كه‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری ته‌لئه‌بیبه‌وه بگوازێته‌وه بۆ شاری قودس و كاتی ئه‌وه هاتووه دان به ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بنرێت ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌مریكی شكستی هێناوه له گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ شاری قودس و سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا خۆیان له‌م راستییه لاداوه".
وتیشی: "بڕیارێكی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌ده‌م و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تداین بۆ ئیسرائیلیه‌كان و فه‌له‌ستینییه‌كان".
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "بڕیاره‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاته و پابه‌ندین به ئاشتی نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێك بكه‌ون".
راشیگه‌یاند كه "كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌وانه‌ی خوازیاری ئاشتین توندڕه‌وه‌كان له ریزه‌كانیان ده‌ربكه‌ن و داوا له سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌م پشتیوانیمان بكه‌ن له هه‌وڵه‌كانمان بۆ هێنانه‌دی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا".
هــ. ر
PM:11:25:06/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 6900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت