بنیامین ناتانیاهۆ: ده‌ستخۆش له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌كه‌ین
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
وێستگه نیوز ـ
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دەستخۆشی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ ناساندنی ئۆرشەلیم (قودس) وەک پایتەختی ئیسرائیل، دەشڵێت: " ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوییە بۆ ئیسرائیل".
ناتانیاهۆ داواشی لە وڵاتان کرد هاوشێوەی ئەمریکا باڵیۆزەکانیان لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم بگوازنەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوای كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له كۆشكی سپی وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
دۆناڵد تره‌مپ وتی: "داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كه‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری ته‌لئه‌بیبه‌وه بگوازێته‌وه بۆ شاری قودس و كاتی ئه‌وه هاتووه دان به ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بنرێت ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌مریكی شكستی هێناوه له گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ شاری قودس و سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا خۆیان له‌م راستییه لاداوه".
وتیشی: "بڕیارێكی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌ده‌م و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تداین بۆ ئیسرائیلیه‌كان و فه‌له‌ستینییه‌كان".
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "بڕیاره‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاته و پابه‌ندین به ئاشتی نێوان ئیسرایل و فه‌له‌ستین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێك بكه‌ون".
راشیگه‌یاند كه "كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌وانه‌ی خوازیاری ئاشتین توندڕه‌وه‌كان له ریزه‌كانیان ده‌ربكه‌ن و داوا له سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌م پشتیوانیمان بكه‌ن له هه‌وڵه‌كانمان بۆ هێنانه‌دی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا".
هــ. ر
PM:10:01:06/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 5272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت