مه‌حمود عه‌باس: ئۆرشه‌لیم پایته‌ختی هه‌تا هه‌تایی فه‌له‌ستینه
مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆك فه‌له‌ستین
وێستگه نیوز ـ
مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆك فه‌له‌ستین رایگه‌یاند، ئۆرشه‌لیم بۆ هه‌تا هه‌تایه پایته‌خی فه‌له‌ستینه‌و بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپیش كۆتایی به پڕۆسه‌ی ئاشتی له ناوچه‌كه هێنا.
لە کاردانەوەی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە ئۆرشەلیم (قودس)ی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و بڕیاریدا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم بگوازێتەوە، مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین رایگەیاند: "بڕیارەکەی ترەمپ پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و خەڵاتە بۆ ئیسرائیل لەبەرامبەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".
مەحمود عەباس راشیگەیاند: "بڕیارەکەی ترەمپ راگەیاندنی پاشەکشەی واشنتنە لە پرۆسەی ئاشتی و هانی ئیسرائیل دەدات درێژە بە داگیرکاری بدات."
هەروەها بە جەختکردنەوە لەوەی بڕیارەکەی ترەمپ هیچ لە دۆخی قودس ناگۆڕێت، مەحمود عەباس گوتی: "هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی یەکگرتووە بەرامبەر بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین بە قودسی پایتەختەوە".
وتیشی: "ئۆرشەلیم بۆ هەتا هەتایە پایتەختی فەلەستینە".
هــ. ر
PM:10:28:06/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 7072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت