هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌روه‌ت و سامانی خۆی ئاشكراكرد
هەڤاڵ ئەبوبەکر
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جەمال
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پلانی كاره‌كانی خۆی دانا‌و له وه‌ڵامی پرسیارێكی وێستگه نیوزیشدا سه‌روه‌ته‌كه‌ی ئاشكراكرد.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا له‌وه‌ڵامێكی پرسیاری په‌یامنێری وێستگه نیوز ده‌رباره‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی وتی: "سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌م له فۆڕمێكدا بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ناردووه، ئێستا زۆر له‌وه كه‌مترم هه‌یه كه‌له فۆڕه‌مه‌كه‌دا كاتی خۆی نووسیبووم".
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری نوێی سلێمانی راشیگەیاند: "لە خانوێکدا دەژیم هی باوکمە و موڵکداری بۆ ئەو دەگەڕێتەوە، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتم هەن و هەردووکیان هی خۆمن، یەکێکیان کە بۆ یەکەمجارە لێرە ئاشکرای دەکەم و بۆ یەکەمجاریش بوو ئەو کەسێک خەڵات بکات، زۆر بەڕێزەوە خەڵاتی نەوشیروان مستەفایە، لەگەڵ هاوڕێکانیدا لەکاتی دەستاودەتکردنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پێشکەشی کردم، یەکێکیشیان کیا سپۆرتاج مۆدیل 2008 ەو کاتێک مامۆستای زانکۆ بووم کڕیم".
هەڤاڵ ئەبوبەکر، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و وەک سەرۆکی لیستی گۆڕان 241 هەزار دەنگی هێنا، بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی گۆڕان لە کۆی 32 کورسی ئەنجومەنی پارێزگا، تەنیا 12 کورسی هێنا و نەیتوانی17 کورسی کۆبکاتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی.
دواتریش گۆڕان و یەکێتی رێكکەوتن لەسەر ئەوەی، هەر لایەنێکیان ماوەی دوو ساڵ پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەربگرن.
دوو ساڵی یەکەم ئاسۆ فەرەیدون، لەپشکی یەکێتی بووە پارێزگاری سلێمانی، بەڵام لە دوو ساڵی دووەمدا لەبەر ئەوەی دامەزراندنی پارێزگار پێویستی بە ئیمزای سەرۆکی هەرێم هەبوو، ئەوکاتیش بارزانی پۆستەکەی جێگەی مشتومڕی نێوان لایەنەکان بوو، بۆیە گۆڕان ئامادەنەبوو بە ئیمزای بارزانیەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر ببێتە پارێزگاری سلێمانی.
دوای دابەشكردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم لەلایەن پەرلەمانەوە، لە 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 دا، گۆڕان نوسراوێکی بۆ دەستبەکاربوونی (هەڤاڵ ئەبوبەکر)ی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کرد، دوێنیش 3ی کانوونی یەکەم، فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەرچوو.
هــ. ر
AM:11:21:04/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 21269
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت