ده‌سته‌كاربوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری سلێمانی ئیمزا كرا
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر.. پارێزگاری سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئیمزای ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری وه‌ك پارێزگاری سلێمانی كردوه و ده‌توانێت ده‌ست به‌كار بكات.
نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی واژۆكردنی مه‌رسوومی دانانی پارێزگاریی نوێی سلێمانی رایگه‌یاند: "من بڕیاری دانانی پارێزگاری نوێی سلێمانیم واژۆكردووه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم كه بتوانێت خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بكات، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش خۆیان به‌شێكن له حكومه‌ت و ئیداره‌ی حكومه‌ت له پارێزگای سلێمانی".
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كان و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له كه‌ركووك و خورماتوو به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌دا هێنراوه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان وتی: "160 هه‌زار كه‌س له كه‌ركووك و خورماتوو ئاواره‌بوون و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یان به‌سه‌رهاتووه‌و به‌هۆی هێزه‌كانی عیراقه‌وه ماڵی خه‌ڵك زۆر سووتاوه‌و رووخاوه‌و ته‌عه‌دا له خه‌ڵك كراوه‌و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كه‌ی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ھێزه‌كانی عیراق".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: " له حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كاره‌ساتانه پێكبهێنێت و زیانه‌كان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌و خه‌ڵكی به‌ڕێزه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین بێنه سه‌رخه‌ت و له‌و رووه‌وه كه‌مته‌رخه‌مییان هه‌بووه".
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، سه‌رۆكی حكومه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "ئێمه دواتر بڕیاری خۆمان له‌سه‌ر كات و رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ین و پێشتر سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانمان كردووه".
هــ. ر
PM:02:42:27/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2685
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت