به وێنه.. پارێزگاری نوێی سلێمانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ كۆبۆوه
هەڤاڵ ئەبوبەکر و وەزیری ناوخۆ
وێستگه نیوز-
پارێزگاری نوێی سلێمانی له‌شاری هه‌ولێر له وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ و به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته كۆبووه‌ته‌وه.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری نوێی سلێمانی له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و نووسیویه‌تی "ئه‌مڕۆ، سه‌ردانی به‌ڕێزان وه‌زیری ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌ستبه‌كاربوونمان وه‌ك پارێزگاری سلێمانی و ده‌ربڕینی پیرۆزبایی و پشتیوانیی و هه‌ماهه‌نگیی بۆ سه‌رخستنی كار‌و پڕۆژه‌و باشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به فه‌رمی وه‌ك پارێزگاری سلێمانی ده‌ستبه‌كار بووه و بڕیاره سبه‌ینێش له دیوانی پارێزگا ده‌وام بكات.
هــ. ر
PM:08:52:03/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 5498
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت