شازاده‌ی به‌ریتانیا هاوسه‌ری دیاری كرد
وێستگه نیوز – شازاده هاری شازاده‌ی به‌ریتانیا هاوسه‌ری دیاری كرد و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی 2018 دا بچنه مانگی هه‌نگوینییه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شازاده چارڵز جێنشینی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه شازاده هاری كوڕه بچووكه‌كه‌ی، هاوڕێ كچه‌كه‌ی مێگان ماركڵ كه ئه‌كته‌رێكی ئه‌مریكییه دیاری كرد و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی 2018دا هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن باره‌گای شاهانه‌وه بڵاوكراوه، ئاماژه به‌وه‌دراوه كه له‌م مانگه‌دا هاری ته‌مه‌ن 33 ساڵ، ماركڵی ته‌مه‌ن 36 ساڵی دیاری كردووه.
ماركڵ به رۆڵی له درامایه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌مریكیدا به‌ناوی "سۆتس" ناوبانگی په‌یداكرد و له ته‌مموزی 2016دا شازاده هاری له‌ڕێی چه‌ند برادهرێكیهوه، ناسی.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "شازاده دیاریكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی به شاژنی به‌ریتانیا و چه‌ند كه‌سێكی نزیكی خێزانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه و داوای له باوكی ماركهڵ كردووه كه پیرۆزباییان لێبكه‌ن و ئه‌وانیش پیرۆزباییان لێ‌كردن".
PM:08:01:27/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 6914
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت