به‌ڤیدیۆ... ژنه به‌خێوكه‌رێك ئازاری منداڵێكی شیره‌خۆره ده‌دات
وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی له كامێراكانی چاودێریدا ده‌ركه‌وت كه له كاتی نائاماده‌بوونی دایك و باوكی و به مه‌به‌ست منداڵێكی شیره‌خۆره هه‌ڵده‌دات، به‌خێوكه‌رێكی منداڵا له به‌ریتانیا به‌تۆمه‌تی كوشتن رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی " dailymail"ی به‌ریتانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه به كامێرای نهێنی وێنه‌ی گیراوه، ژنه به‌خێوكه‌ره‌كه ده‌ركه‌وتووه كه به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵێكی شیره‌خۆره‌ی كچ ده‌كات كه دایك و باوكی له وڵاتی نامیبیا-ن.
دوای ئاشكرابوونی ره‌فتاره‌كانی ئه‌و ژنه به‌خێوكه‌ره، دایكی منداڵه‌كه وتی: "قورسه بیر له‌وه بكه‌مه‌وه كه به‌هۆی ئه‌و مامه‌ڵه‌كردنه‌وه منداڵه‌كه‌م چه‌نده ئازاری چه‌شتووه".
وتیشی: "دوای ئه‌و رووداوانه كچه بچووكه‌كه‌م ده‌بینم كه تێكشكاوه".
بڕیاره دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ژنه به‌خێوكه‌ره‌كه به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر منداڵه‌كه و هه‌وڵی كوشتن رووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه.
PM:08:47:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 14998
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت