به‌ریتانیا..دوو گومان‌لێكراو له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی نزیك كۆشكی به‌كینگهام ده‌ستگیركران
کۆشکی بەکینگهام
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێره‌شه‌ی رۆژی هه‌ینی له به‌رده‌م كۆشكی به‌كینگهام له ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن رویدا دوو گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی ئابی 2017 پۆلیسی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كه كه‌سێك به شمشێرێكه‌وه له‌به‌رده‌م كۆشكی به‌كینگهام ئه‌نجامیدا، گومانلێكراوی دووه‌میش ده‌ستگیركراوه، ئاشكراشیكردووه كه گومانلێكراوه‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵه و له‌كاتی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه.
پۆلیسی له‌نده‌ن روداوه‌كه‌ی به "تیرۆرستی" له‌قه‌ڵه‌مداوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ره و گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵه و له شوێنی روداوه‌كه ده‌ستگیركراوه.
ئێواره‌ی شه‌وی هه‌ینی 25ی ئابی 2017 كه‌سێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به ئه‌نقه‌ست له‌به‌رده‌م ئۆتۆمبیلی پۆلیسدا له شه‌قامی مه‌یل له نزیك كۆشكی به‌كینگهام وه‌ستاند و كه باره‌گای حكومه‌تی به‌ریتانیایه و به شمشێر (پێشتر ده‌وترا چه‌قۆیه‌كی گه‌وره بووه)، هێرشیكرده‌سه‌ر كارمه‌ندانی پۆلیس و سێ پۆلیسی بریندار كرد.
دوای ده‌سگیركردنی هێرشبه‌ره‌كه‌ش، روداوه‌كه به "هێرشی تیرۆرستی" هه‌ژماركرا و هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌ریتانیاش شوێنی روداوه‌كه‌یان ته‌وق دا و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه كرد.
PM:07:30:27/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3750
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت