سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا: 500 مامۆستای كه‌مئه‌ندام داده‌مه‌زرێنین
بیناڵی یڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، تا كۆتایی ساڵی 2019، خوێندن له هه‌موو قوتابخانه‌كانیان ده‌بێته یه‌ك ده‌وامی و 500 مامۆستای كه‌مئه‌ندامیش داده‌مه‌زرێنن.
بیناڵی یڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: "تا کۆتایی ساڵی 2019 خوێندن لە هەموو قوتابخانەکانمان دەبێتە یەک دەوامی، لە ژمارەیەک پارێزگا لە ئێستاوە کاری پێ دەکرێت".
وتیشی: "لەم میانەدا پێویستە 58 هەزار هۆڵی خوێندنی دیکە دروست بکرێت، حوکمڕانییەک لە ماوەی 15 ساڵدا نزیکەی 300 هەزار هۆڵی خوێندنی دروست کردبێت بە ئاسانیش لە ماوەی دوو ساڵدا 58 هەزار هۆڵی دیکەی خوێندن دروست دەکات، بەمجۆرە خوا یار بێت لە سەرتاسەری وڵات سەرکەوتوو دەبین لە کردنە یەک دەوامی قوتابخانەکانمان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ساڵی داهاتوو نزیکه‌ی 500 مامۆستای کەمئەندام دادەمەزرێنین".
هــ. ر
PM:01:03:24/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 5074
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت