وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات

‌مەولود چاوشئۆغڵو.. وەزیری دەرەوەی تورکیا

وێستگه‌ نیوز ـ
سبەینێ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی عیراقدا کۆدەبێتەوە، بڕیارە دواتر سەردانی هەولێریش بکات و لەگەڵ بارزانیدا کۆببێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، مەولود چاوشئۆغڵو بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێک سبەینێ سەردانی عیراق دەکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ عیراق لەگەڵ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عیراق و هەر یەکە لە حەیدەر عەبادی، سەلیم جبوری، ئیبراھیم جەعفەری و سیاسەتمەدارانی تورکماندا کۆدەبێتەوە.

بڕیارە دوای ئەو کۆبوونەوانەش وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بارزانیدا کۆببێتەوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیای لەگەڵ بەرپرسانی عیراق و هەرێمدا ئاشکرا نەکردووە.


AM:08:47:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2210 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو