شهڕ له نێوان سوپای توركیا و پهكهكه له چۆڵه مێرگ روویدا
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی پێکدادانی نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا، دوو سەرباز و دوو گوندپارێز کوژران و چوار گەریلاش شەهید بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تشرینی دووهمی 2017، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە کە لە ناوچەی جۆلەمێرگ (هەکاری)، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە لەلایەک و گوندپارێز و سوپای تورکیا لەلایەکی دیکەوە روویداوە.
بەپێی زانیارییەکان، لەو پێکدادانانەدا، چوار گەریلای پەکەکە شەهید بوون، هاوکات دوو سەربازی تورکیا و دوو گوندپارێز لە شەڕەکەدا کوژراون.
هــ. ر
AM:09:34:02/11/2017
ئهم بابهته 3722
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت