عه‌لی حه‌مه ساڵح: گرێبه‌سته‌كه‌م ته‌واو بوو
عه‌لی حه‌مه ساڵح
وێستگه نیوز ـ
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند، ته‌مه‌نی 29 ساڵ بوو كه به 140 هه‌زار ده‌نگده‌ر بوو به په‌رله‌مانتار و له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت كردووه، به‌ڵام هه‌ست ده‌كات له ئاستی متمانه‌ی خه‌ڵكدا نه‌بووه، ده‌شڵێت: "دوای چوار ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌م ته‌واو بوو".
عه‌لی حه‌مه ساڵح، له نووسینێكدا كه‌له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "ته‌مه‌نم 29 ساڵ بوو، به 140 هه‌زار ده‌نگ بووم به په‌رله‌مانتار، ئه‌م ده‌نگ و متمانه‌یه‌ی خه‌ڵکم به ئه‌رکێکی زۆر قورس وه‌رگرت".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ده‌ترسام، ده‌موت چۆن ئه‌م متمانانه نه‌دۆڕێنم.. بڕیارمدا به پیشه‌ییانه‌و به‌بێ ترس ئه‌رکه‌کانی خۆم بهجێبگهینم، هه‌رچه‌نده له ده‌یان دۆسیه‌ی وه‌به‌رهێنان و نه‌وت و به‌فیڕۆدانی داهاتی گشتی و داگیکردنی زه‌وی.... هتد کارمکرد، به‌ڵام هێشتا پێموایه له ئاست متمانه‌ی خه‌ڵکدا نه‌بووم".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌شی وتووه: "هه‌رچه‌نده نزیکه‌ی 80 سکاڵام له رێگای داواکاری گشتی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه جوڵاند، که به‌فیڕۆدان و دزی و گه‌نده‌ڵی سه‌دان ملیۆن دۆلاری تیادایه، به‌ڵام هێشتا پێموایه له ئاست ده‌نگ و متمانه‌ی خه‌ڵکدا نه‌بووم، ببورن ده‌نگده‌ران، خه‌ون و ئامانجی گه‌وره‌مان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌نجامه‌کان وه‌ک پێویست نه‌بوو... هه‌زارجار داوای لێبوردن ده‌که‌م کهمتهرخهمییهکم کردبێت له ئه‌رکه‌که‌مدا".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌شی وتووه: "ئێستا ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌نێوان من و دهنگدهرانمدا هه‌بوو بۆ چوار ساڵ بوو کۆتایی هات، ئێستاش له دوو ریانێکدام.. ده‌ستبه‌رداری کاری په‌رله‌مانتاری ببم، چونکه گرێبه‌سته‌که‌م کۆتایی هات، قه‌ناعه‌تی ته‌واوم هه‌یه من بۆ چوار ساڵ پهرلهنتارم و ناتوانم له‌بری ده‌نگده‌ر درێژی بکه‌مه‌وه.. یان به‌رده‌وام بم، چونکه دوای چۆڵکردنی ئه‌م سه‌نگه‌ره‌و هاتنی هاوڕێییه‌کی دیکه وه‌ک په‌رله‌مانتار بۆ شوێنی من چی ده‌گۆڕێت؟".
رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه ماوه‌ی یاسایی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هات و پێشتریش په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ته‌مه‌نی خۆی بۆ هه‌شت مانگی دیكه درێژكرده‌وه.
ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو له 1ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كان و ئاماده نه‌بوونی كاندیدی قه‌واره‌كان بۆ په‌رله‌مان، كۆمسیۆن ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان راگرت.
هــ. ر
PM:01:44:07/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت