عه‌لی حه‌مه ساڵح: پارتی ئاماده‌ی باشكردنی بژێوی خه‌ڵك و چاککردنی مووچە نییه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی و گۆڕان
وێستگه نیوز ـ
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند، پارتی نه ئاماده‌یه ده‌ستكاری سیستمی حوكمڕانی بكات نه مووچه‌و بژێوی خه‌ڵك باشده‌كات، چونكه وتوویانه ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی به حكومه‌ته‌وه‌یه نه‌ك پارتی.
عه‌لی حه‌مه ساڵح له نووسینێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسینێکی بڵاوکردووەتەوەو بە چەند خاڵێک باسی کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان
پارتی و گۆڕانی کردووە.
ئه‌وه‌شی وتووه: "پارتی ئاماده‌نیه ده‌ستکاری سیستمی حوکمڕانی بکات و سه‌رۆک له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "پارتی ئاماده‌نیه په‌رله‌مان دیراسه‌ی وردی ریفراندۆم بکات و دوابخرێت و بڕیارێکی دروستی لێبدرێت، هیچ شتێکیان نه‌وت بۆ باشترکردنی بژێوی خه‌ڵک".
ده‌شڵێت: "وتویانه مووچه‌و بژێوی خه‌ڵک و دۆسیه‌ی نه‌وت په‌یوه‌ندی به حکومه‌ته‌وه هه‌یه نه‌ک پارتی".
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "خه‌ڵکی کوردستان و حزبه‌کان شاهید بن،
گۆڕان به‌رپرسه له‌م دۆخه یان پارتی؟".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌شی نووسیوه: "پارتی وه‌ک جاران دژ به پرۆژه‌ی چوار حزبه‌که‌یه بۆ گۆڕینی سیستمی حوکم، هه‌ر حزبێک ده‌ڕوات له‌گه‌ڵ پارتی با راستگۆ بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆی!".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ دووشه‌ممه 21ی ئابی 2017، وه‌فدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان له شاری سلێمانی كرد كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه،
مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: پاكێجێكی شه‌ش خاڵیان داوه‌ته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌وانن.
AM:09:09:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت