كاره‌ساتێكی تر به‌سه‌ر موسوڵمانانی رۆهینگا هات
وێستگه نیوز –
به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه، 13 موسوڵمانی رۆهینگا كه له میانمار هه‌ڵاتبوون گیانیان له‌ده‌ست دا و ده‌یانی تر بێ سه‌روشوێنن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پاسه‌وانی سنووری به‌نگلادیش رایگه‌یاند كه به‌له‌مێكی موسوڵمانه ئاواره‌كانی رۆهینگا ژێرئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه 13یان گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی تر بێ سه‌روشوێن بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌له‌مه‌كه 60 سه‌رنشینی له‌سه‌ر بووه و ته‌نها 16یان رزگاركراون و ته‌رمی 13یان دۆزراوه‌ته‌وه كه 11یان منداڵن و 31 سه‌رنشینیش بێ سه‌روشوێن.
رووداوه‌كه ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له نزیك گوندی گالاشاری كه‌ناری له كه‌نداوی به‌نگال له نزیك ده‌ریاچه‌یه‌كی رووباری ناف كه وڵاتانی میانمار و به‌نگلادیش له یه‌ك جیاده‌كاته‌وه، رووی داوه.
به‌هۆی كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی سوپای میانمار و كرده‌وه توندوتیژییه‌كان كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به پاكتاوی ره‌گه‌زی دانرا، ته‌نها له ماوه‌ی مانگێكدا زیاتر له نیو ملیۆن موسوڵمانی رۆهینگا له باكووری ولایه‌تی راكین هه‌ڵاتوون.
سه‌ره‌ڕای ئاماژه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كرده‌وه توندوتیژییه‌كان له هه‌فته‌كانی رابردوودا، هێشتا ده‌یان هه‌زار موسوڵمانی رۆهینگا به‌ره‌و وڵاتی به‌نگلادیش هه‌ڵدێن به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سه‌دان گوندی ناوچه‌كه خاپوور بوون.
سه‌رچاوه: سكلای نیوز
PM:06:00:09/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت