میانمار... 2600 خانووی موسوڵمانەكان سووتێنرا


وێستگە نیوز-

حکومەتی میانمار رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 2هەزار و 600 خانوی ڕۆهینگیە موسوڵمانەکان لەلایەن گروپه چەکدارەكانه وە سوتێنراوە.

حکومەتی میانمار ڕاشیگەیاندووە، لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە هێرش کراوەتە سەر گوندەکانی ئەو هاوڵاتییە موسوڵمانانە و دوای ڕوخاندن و سوتاندنی خانووەکانیان چەندانیشیان لێ کوشتوون و ئەوانی تریش هەڵهاتوون.

حکومەتی میانمار هۆکاری هێرشەکانیشی بۆ ئەوە گێراوەتەوە کە گروپێکی سەربە ڕۆهینگییەکان پێشتر هێرشی کردووەتە سەر سوپا و هێزە ئەمنییەکان.

بەگوێرەی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکانيش، جگە لە ئاوارەبوونی 58600 هەزار کەس، زۆرێك لە موسوڵمانەكانی رۆهینگیا لە 25ی مانگی ئابەوە کوژراون.

هەر ئەمرۆش ماڵپەڕی بی بی سی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی بڵاوکردووەتەوە، کە باس لەوە دەکات لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی 40 موسوڵمانی ڕۆهینگیا بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیەکانی وڵاتەکەیانەوە ئاوارەی بەنگلادیش بوون.

ئەو ئاوارانە بە ڕوباری نافدا بۆ وڵاتی بەنگلادش پەڕیونەتەوە، کە بەهۆی نقومبوونی ژمارەیەک لە بەلەمەکانەوە تا ئێستا 40 ئاوارە لە ڕوبارەکەدا خنکاون.


PM:03:45:02/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو