نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر قەیرانی میانمار هاتەدەنگ و داوای چارەسەری بەپەلە دەكات
موسوڵمانانی بۆرما لەبارودۆخێكی زۆر خراپدا دەژین
وێستگە نیوز-
نەتەوە یەکگرتووەکان لە تووندوتیژییەکانی میانمار نیگەرانەو داوای دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەپەلە بۆ کێشەکە و یارمەتیدانی خەڵکی ئاوارە دەکات.
کۆمیسیۆنی کۆچبەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چەند تویتێکدا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بەهۆی تووندوتیژییەکانی میانمارەوە نزیکەی 270 هەزار موسڵمانی رۆهینگیا گەیشتوونەتە بەنگلادیش و ئەوانیش پێویستییەکی زۆریان بە یارمەتیدان هەیە.
کۆمیسیۆنەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوادەکات هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە تووندوتیژییەکان و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ هۆکاری سەرهەڵدانیان چڕبکرێنەوە.
لە 25-8-2017 ەوە شەڕ و تووندوتیژی لە هەرێمی راخاینی میانمار سەریهەڵداوەتەوە، وێڕای ئاوارەبوونی 270 هەزار کەس سوپای ئەو وڵاتە بە کوشتنی نزیکەی هەزار موسڵمان و سووتاندنی ماڵ و موڵکیان تۆمەتباردەکرێت.
PM:04:38:08/09/2017
ئهم بابهته 2492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت