یونیسێف: 250 هەزار منداڵی موسڵمانی میانمار لە کەمپەکانی بەنگلادیشن
وێستگە نیوز-
یونیسێف ڕایگەیاند، ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانه‌ی کە له 25ی ئابه‌وه تا ئێستا به‌هۆی رووداوه توندوتیژییه‌كانی میانماره‌وه هه‌ڵاتوون و په‌نایان بۆ به‌نگلادیش بردووه گه‌یشتووه‌ته 421 هه‌زار كه‌س، لەو ژمارەیەش 250 هەزاریان منداڵن.
ماریکسی میرکادۆ وتەبێژی رێكخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو پەنابەرە موسڵمانانەی میانمار کە روویان لە کەمپەکانی شاری کۆکس بازار کردووە لە بەنگلادیش ژمارەیان گەیشتووەتە 421 هەزار کەس .
ماریکسی میرکادۆ ئاماژەی بەوەکردووە، کە لەو ژمارەیە، 250 هەزاریان منداڵن و بەهۆی نه‌بوونی ئاوی پاك و پێویستیه سه‌ره‌كییه مرۆییه‌كانه‌وه رووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە.
ئەوەشی وتووە، 13% ئەو منداڵانە دووچاری بەدخۆراکی بوونەتەوە و ئەگەری توشبوونی منداڵەکان بە نەخۆشی کۆلێرا و پەتاکانی تر نۆ هێندە زیاد بووە ، نەتوانراوە خزمه‌تی ته‌ندروستی بگات به 171 هه‌زارو 800 كه‌سیان.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە ڕاوێژکاری میانمار لەبارەی ڕووداوەکانی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکانی ڕوهینگا تێوەگلاون دەستنیشاندەکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
AM:09:49:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 1696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت