ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگ كۆچی دوایی كرد
جان رۆشفۆر
وێستگه نیوزـ
جان رۆشفۆر، ئه‌و ئه‌كته‌ره فه‌ره‌نسییه‌ی كه جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌بوو شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دوشه‌ممه له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
هه‌واڵی كۆچی دوایی جان رۆشفۆر-ی ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی كه له درامای گران بلۆ-وه ناوبانگی ده‌ركرد، له‌لایه‌ن كلمانس-ی كچییه‌وه به ئاژانسی فرانس پرێس راگه‌یه‌ندرا و ئاشكرایكردووه كه له‌مانگی ئابی رابردوه‌وه ئه‌و ئه‌كته‌ره له نه‌خۆشخانه كه‌وتووه.
جان رۆشفۆر ده‌نگه هێمنه‌كه‌ی مایه‌ی سه‌رنجی هه‌وادارانی بووه و له نزیكه‌ی 150 فیلم‌دا رۆڵی هه‌بووه و سێ جار بووه‌ته خاوه‌نی خه‌ڵاتی سیزار.
رۆشفۆر دوو له‌و خه‌ڵاته‌ی به‌هۆی رۆڵی له فیلمی "كو لای فیت كۆماس- 1976 و كراب – تامبۆر 1978 وه‌رگرتووه، ئه‌مه جگه‌له وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی فه‌خریی سیزار بۆ ساڵی 1999
PM:05:50:09/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 42919
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت