فهرهنسا.. كۆریای باكور له هاویشتنی موشهكی بالیسیتی نزیك دهبێتهوه
وێستگه نیوزـ
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگهیاند لەوانەیە کۆریای باکور لەماوەی چەند مانگێکدا بتوانێت موشەکی بالیستیکی مەودا درێژ بهاوێژێت و داوای لە چین کرد سیاسییانە زیاتر چالاک بێت بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخەکە.
جان ییڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگهیاند:" ڕەوشەکە زۆر مەترسیدارە، کۆریای باکور ئامانجێک بۆ خۆی دیاری دەکات و ئهگهر سبەینێ یان لەداهاتوودا موشەکی هەبێت بتوانێت چەکی ناوەکی هەڵگرێت، لەماوەی چەند مانگێکدا ئەوە دهشتوانێت موشهكهكه بهاوێژێت."
وتیشی:" کاتێک کە کۆریای باکور موشەکێکی دەبێت کە بتوانێت بگاته ئەمریکا و ئەوروپا و بەدڵنیاییەوە ژاپۆن و چین، ئەوا ڕەوشەکە لەو کاتەدا دەتەقێنەوە."
PM:02:51:01/09/2017
ئهم بابهته 8504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت