به‌وێنه.. هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌ره‌نسا
تەرمی هێرشبەرەکە
وێستگه نیوزـ
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 له شاری مه‌رسیلیا-ی فه‌ره‌نسا كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشێكی ئه‌نجامدا و دوای كوشتنی دوو ژن، خۆشی كوژرا.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی دوای كوژرانی هێرشبه‌ره‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاشكرایكردووه كه له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی و له‌وكاته‌ی كه یه‌كێك له‌و دوژنه‌ی به چه‌قۆ كوشتووه، هوتافی "الله اكبر"ی كێشاوه.
سایته‌كه ئاشكراشیكردووه كه هێرشبه‌ره‌كه چه‌قۆكه‌ی له ملی یه‌كێك له ژنه‌كان داوه و بۆ ئه‌وی دیكه‌ش كردویه‌تی به گه‌ده‌یدا.
له سه‌ره‌تای روداوه‌كه‌دا میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه روداوه‌كه له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری "سان شارل" له شاری مه‌رسیلیا رویداوه و هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نساش هێرشبه‌ره‌كه‌یان به گولـله كوشتوه‌تەوە.
هاوکات بەهۆی ئەو روداوەوە، هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا، وێستگەی شەمەندەفەرەکەیان چۆڵکردووە هیچ کەس و گروپێکیش بەرپرسیارێتیی لەو هێرشە رانەگەیاندووە.
له وێنه‌كانیشدا ته‌رمی یه‌كێك له ژنه‌كان و هێرشبه‌ره‌كه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا كوژراوه.
ر.ع
PM:08:06:01/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 6028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت