ئه‌ردۆغان باس لە ئەنجامدانی هێرشی هاوبەش له‌گه‌ڵ ئێران بۆ سه‌ر په‌كه‌كه و پژاك دەکات
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ كۆماری ئێران باسیان له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی هاوبه‌ش بۆ سه‌ر چه‌كداره كورده‌كانی هه‌ردوو وڵات كردووه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "دوای گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له ئه‌نكه‌ره تاووتوێی ئه‌نجامدانی هێرشێكی هاوبه‌شمان بۆسه‌ر په‌كه‌كه و پژاك كردووه".
وتیشی: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی توركیا و ئێران دژی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه و پارتی ژیانی ئازاد پژاك، ئه‌گه‌رێكی نزیكه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دوو گروپه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه خودی خۆی به تایبه‌ت باسی له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كردووه.
ئه‌و وتانه‌ی ئه‌ردۆغان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی لیوا محه‌مه‌د باقری سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بۆ ئه‌نكه‌ره دێت كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا و ئه‌ردۆغان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كۆبووه‌وه و باسیان له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی بۆ پاراستنی سنوره‌كانیان كرد.
PM:12:46:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3199
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت