موقتەدا سەدر پەیامێك بۆ سەركردەكانی كورد دەنێرێت

‌موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر

وێستگە نیوز- دانیار فاروق

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیامێكی ئاڕاستەی سەركردایەتی سیاسی كوردستان كرد، كە ئامانجیان جیابوونەوەیە لە عێراق و تیایدا ئاماژە بەوەدەكات، جیابوونەوە خۆكوشتنە، داواكاریشە كە بێنە سەر مێزی گفتوگۆ.

موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە پەیامێکدا هۆشداریداوە لە دەستوەردانی ئیسرائیل  لە عێراق و جەختیکردەوە "کورد بێئاگان لە ئەنجامە خراپەکان و مەترسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم".

موقتەدا سەدر داوای لە لێپرسراوانی کورد کردووە  تەنازول بکەن ودەستبەرداری پۆست و دەستکەوتە گەورەکانیان بن و پاروەنان لەگەڵ عێراقییەکاندا بەش بکەن و ڕاشیگەیاندووە "ئەنجامدانی ڕیفراندۆم خۆکوشتنە.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا موقتەدا سەدر هۆشداریداوەتە سیاسیەکان لە چەلەحانێی سیاسی و ئەمنی و ڕاگەیاندن و داوایلێکردوون پارێزگاری لە یەکپارچەیی عێراق و گەلەکەی بکەن.

داواشی لە حکومەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە "کۆتایی بەو گەمەیە بهێنێت کە بووەتە مایەی هەڕەشە بۆسەر عێراق".

هەروەها سەدر داوای لە دەوڵەتانی هاوسێی عێراقیش کردووە ئاڵۆزییەکان زیاتر نەکەن لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و جەختیکردووەتەوە، عێراقییەکان توانایان هەیە کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن، هەروەک چۆن سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا.


د.ف


PM:07:25:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 10280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو