وه‌زیری كشتوكاڵ: سبه‌ینێ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشنیازی دواخستنی ڕیفراندۆم ده‌خه‌ینه‌ڕوو
وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز -
وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجام ده‌درێت و پێشنیازی دواخستنی ریفراندۆم ده‌خاته‌ڕوو.
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت: "سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجام ده‌درێت و چه‌ند ته‌وه‌رێك گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت".
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیازی دواخستنی ڕیفراندۆم ده‌خه‌ینه‌ڕوو، چونكه به پێویستی ده‌زانین پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌كه بكرێت".
رۆژی 7ی ئه‌م مانگه وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئاماده‌كاری نه‌كه‌ن پێده‌چێت له كاتی ریفراندۆمدا نرخی خواردنه‌كان به‌رزبێته‌وه و وتی: "پێده‌چێت نرخی كیلۆیه‌ك ته‌ماته بگاته پێنج هه‌زار" و داواشیكرد ڕیفراندۆم بۆ ماوه‌ی ساڵێك دوابخرێت.
عه‌بدولستار مه‌جید راشیگه‌یاندبوو، ئه‌وان له ئێستادا پێویستیان به كات و بودجه‌یه‌ك هه‌یه، تابتوانن ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ دابینكردنی سه‌رجه‌م خواردن و سه‌وزه‌واته‌كان له وه‌رزه جیاوازه‌كاندا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم.
PM:02:42:14/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4135
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت