به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرا كرا
پەرلەمانی کوردستان
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی رۆژی 23ی ئه‌یلولی 2017ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات، كه په‌رله‌مان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی دوو یاسا كۆده‌بێته‌وه.
جەعفەر ئیمنیکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له رۆژی شه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2017 له كاتژمێر 11، ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بن.
کۆبوونەوەکە یەکەم دانیشتنی ئاسایی خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستانە، هاوکات دووەم کۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت دوای کاراکردنەوەی لە 15ی ئه‌یلولی2017.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دوو ته‌وه‌ره، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌و درێژ ده‌كرێته‌وه.
وتیشی: "ته‌وه‌ری دووه‌میش تایبه‌ته به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای به‌كرێكدانی خانووبه‌ره و ئه‌ویش درێژده‌كرێته‌وه".
PM:02:15:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت