پەرلەمانتارێکی گۆڕان باس له پیلانێكی پارتی به هاوكاری یه‌كێتی ده‌كات بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان
وێستگه نیوز-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان چه‌ند خاڵێك وه‌ك "پیلان"ی پارتی به هاوكاری چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رامبه‌ر ئه‌م پیلانه قسه و هه‌ڵوێستی جدی ده‌بێت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسینێكی به‌نێوی (بڕیاری یه‌كێتی و هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی!) بڵاوكرده‌وه و له سه‌ره‌تادا وتویه‌تی "ئه‌مه‌ی خواره‌وه بڕیار و به‌رنامه‌ی پارتییه به هاوكاری ئه‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی كه خزمه‌ت و كاریان بۆ پڕۆژه‌ی پارتییه"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئایا ئه‌م پڕۆژه‌یه، ده‌بێته پرۆژه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی؟".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاماژه‌ی به خاڵه‌كان كردووه و نووسیویه‌تی "یه‌كه‌م: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌و شێوه‌ی بۆ پارتی سوودی هه‌یه. 1- ریفراندۆم بكرێت به ویستی پارتی به‌بێ دیراسه‌ی په‌رله‌مان، یان ئه‌گه‌ر له دوا ساتدا پارتی بڕیاری دواخستنی دا، ئه‌م بڕیاره به په‌رله‌مان بدرێت. واته: په‌رله‌مان به‌بێ ئه‌وه‌ی موناقه‌شه بكات، یاسایه‌ك بۆ ریفراندۆم به ویستی پارتی ده‌ربكات".
ناوبراو ده‌شڵێت "2-درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی بۆ دوو ساڵی دیكه. 3-دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ دوو ساڵی دیكه، به‌رده‌وامبوونی ئه‌م حكومه‌ته شكستخواردووه. 4- به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئه‌گه‌ری زۆره كه‌ركوك و خورماتوو و خانه‌قین و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه تووشی گرفت ببن، به‌ڵام به‌شێك له به‌رپرسه باڵاكانی یه‌كێتی لایان گرنگ نییه له سنوری نفوز و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا چی رووده‌دات!".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح هه‌روه‌ها روونیكردوه‌ته‌وه "دووه‌م: بژێوی خه‌ڵك، 1-ده‌ستكارییه‌كی كه‌م و رواڵه‌تی مووچه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی. 2-نه‌هێشتنی پاشكه‌وت و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیستمی پێشووی مووچه، به‌بیانووی داڕشتنی سیستمی نوێی مووچه. 3- بێده‌نگی یه‌كێتی له كۆی داهات و سیاسه‌تی نه‌وت و هه‌ڵگرتنی پاره له بانكی كوردستانی ئه‌هلی، بێده‌نگی پارتی له داهاتی سلێمانی و گه‌نده‌ڵییه‌كانی سنوری یه‌كێتی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ده‌پرسێت: "ئایا ئه‌و سه‌ركردایه‌تی خه‌ڵكه دڵسۆزه‌ی یه‌كێتی، جوگرافیا و دانیشتوانی كه‌ركوك و سلێمانی ده‌كه‌ن به قوربانی پارتی و چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی؟ ئایا ده‌یان گرفت ده‌هێننه سنوری سلێمانی و كه‌ركوك؟".
له‌كۆتایشدا په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رامبه‌ر ئه‌م پیلانه قسه‌و هه‌ڵوێستی جدی ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه كۆتاییهات و بڕیاره سبه‌ینێش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆببنه‌وه.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، "له‌و باوه‌ڕه‌داین له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی زۆرینه بڕیار ده‌ده‌ن بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه"، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن بێ گۆڕان ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ن، ئه‌و سه‌ركرده‌یه وتی "دیاره كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی یه‌كێتی و گۆڕان شكستی هێناوه، گۆڕانیش بۆ كاراكردنه‌وه‌كه نایه‌ته پێشه‌وه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه وتیشی: "باڵه‌كه‌ی ئێمه كه نزیكن له گۆڕان هیچ پاساوێكیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بێ گۆڕان په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه، چونكه بڕگه‌یه‌كی رێككهوتننامهكهشمان ده‌ڵێت كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێمه‌رج، ئێستا پارتیش ده‌ڵێت كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێمه‌رج".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌شداربوونی یه‌كێتی بێ گۆڕان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، مه‌ترسی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان نابێت، سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی وتی "بێگومان مه‌ترسی ده‌بێت، ره‌نگه په‌یوه‌ندییه‌كه كه‌مێك گرژی تێبكه‌وێت".
پێشتریش سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی یه‌كێتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، 18 په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌رجێك به‌شداری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێ گۆڕان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی دوو له‌سه‌ر سێی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌بێت.
دوێنێش فه‌رحان جه‌وهه‌ر په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن تا 20ی ئه‌یلول په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه.
بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌یلول ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له دوێنێوه بانگه‌شه ده‌ستی پێكردووه.
PM:06:11:06/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 10979
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت