دۆناڵد ترامپ بۆ كۆریای باكور: هەموو بژاردەكان لەبەردەممان كراوەیە

‌دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا

وێستگە نیوز- دانیار فاروق

دوای تاقیكردنەوە مووشەكییەكەی پیۆنگ یانگ بەسەر ئاسمانی ژاپۆندا، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری تووندیدایە كۆریای باكور و تەئكیدشیكردەوە "هەموو بژاردەكان لەبەردەمیان كراوەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆشكی سپی كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراوەتەوە، تیایدا ترامپ ئاماژەی بەوەكردووە" جیهان زۆر بەڕوونی دوایین نامەی كۆریای باكوری بینی، وتیشی " ئەم رژێمە گێلێتی خۆی سەلماند لەبەرامبەر دراوسێكانی، هەروەها لەبەرامبەر هەموو ئەندامانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان".

لای خۆیەوە دەستەی ئەركانی گشتی كۆریای باشور لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، مووشەكێك كە لەجۆرێكی نەناسراو بووە، لەلایەن پیۆنگ یانگ لەكاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە، ئاڕاستەی وڵاتەكەیان كراوە، روونیشیكردۆتەوە" ئەو مووشەكە بەئاڕاستەی خۆرهەڵات و بەسەر خاكی ژاپۆندا هەڵدراوە".

لای خۆیانەوە دەسەڵاتدارانی ژاپۆن ئاشكرایانكرد" ئەو مووشەكە بەسەر ئاسمانی دوورگەی هۆكایدۆ لەباكور هەڵدراوەو لەئاوەكانی زەریای هێمن كەوتۆتە خوارەوە، هاوكات راشیانگەیاندووە، كە كەوتنە خوارەوەی مووشەكەكە هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە".


PM:04:58:29/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2055 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو