ئەمەریكا و كۆریای باشوور مانۆڕی سەربازی هاوبەش ئەنجام دەدەن


وێستگە نیوز-

ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كۆریای باشوور بەهاوبەشی مانۆڕێكی سەربازیان دەستپێكرد و بەرپرسانیش دەڵێن مانۆڕەكە بەمەبەستی مەشقی بەرگرییە.

كۆریای باكور رەخنە لە مانۆڕەكان دەگرێت و وەك مەشقكردنێك دەیبینێت بۆ داگیركردن، ئەم ساڵیش مانۆڕەكان دوای ئاڵۆزییەكانی ناو نیمچە دوورگەی كۆریا دێن دوای ئەوەی كۆریای باكور موشەكێكی بالیستیكی كیشوەریی تاقیكردەوە.

لای خۆیەوە موون جەی ئین سەرۆكی كۆریای باشوور رایدەگەیەنێت، ئەوە كۆریای باكوورە گرژییەكان زیاد دەكات و وا دەكات كە مانۆڕە سەربازییەكان پێویست بن.

سەرۆكی كۆریای باشوور وتیشی" هیچ نیازێكمان نیە گرژییە سەربازیەكانی نیمچە دوورگەی كۆریا زیاد بكەین بەم مانۆڕانە چونكە ساڵانە ئەم مانۆڕانە ئەنجام دەدرێن و مەشقەكان مەشقی بەرگرین".

وابڕیارە مەشقەكان هەتاوەكو 31ی مانگی هەشت بەردەوام بن و 17,500 سەربازی ئەمەریكی و 50,000 سەربازی كۆریای باشوور بەشداری لە مانۆڕە هاوبەشەكەدا دەكەن.


PM:01:54:21/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو