پیاوه بچوكه‌كه‌ی كۆریای باكور موشه‌كێكی به‌سه‌ر ژاپۆندا هه‌ڵدا
وێنەی موشەکەکە لە دەیلی مەیڵەوە
وێستگه نیوزـ
کۆریای باکور تاقیکردنەوەیەکی دیكه‌ی موشەکیی ئەنجامدا و ئه‌مجاره موشه‌كه‌كه‌ی بەسەر ژاپۆندا هەڵدا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش به‌نیازه له‌سه‌ر داوای ژاپۆن و ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ساز بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له‌زاری سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان بڵاویكرده‌وه كه دوای هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كه‌ی كۆریای باكور به‌سه‌ر ژاپۆندا، هه‌ریه‌ك له شینزۆ ئابی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوایان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له سازبكات و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش به‌نیازه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی ئابی 2017 كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه شنیزۆ ئابی و تره‌مپ بۆماوه‌ی 40 خوله‌ك به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردووه و ئابی رایگه‌یاندووه: پێویسته ده‌ستبه‌جێ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساز بكرێت و فشاری زیاتر بخرێته‌سه‌ر كۆریای باكور".
به‌وته‌ی شینزۆ ئابی، دۆناڵد تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبونی 100%ی واشنتن كردووه‌ته‌وه بۆپشتیوانیكردنی تۆكیۆ-ی هاوپه‌یمانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆنیش باسی له گرنگیی رۆڵی روسیا و چین كردووه بۆئه‌وه‌ی هانی كۆریای باكور بده‌ن سیاسه‌ته‌كانی خۆی بگۆڕێت.
پێشتر سوپای كۆریای باشور و حكومه‌تی ژاپۆن رایانگه‌یاند كه كۆریای باكور موشەکێکی مەودا درێژی بەسەر خاکی ژاپۆندا هه‌ڵداوه، ئەمەش به‌وته‌ی چاودێران به گێچه‌ڵترین رەفتاری کۆریای باکور داده‌نرێت.
سیستمی ئاگادارکردنەوەی حکومەتی ژاپۆن كه به (جەی ئه‌لێرت) ناسراوه، خەڵکی ناوچەکەی له هه‌ڵدانی ئه‌و موشه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، هاوكات سوپای ژاپۆن هەوڵی نەداوه موشەکەکە بخاتە خوارەوە و به‌پێی میدیاكانی ژاپۆن موشەکەکە بووه‌تە سێ پارچە و لەنزیک دورگەی هۆکایدۆی ژاپۆن کەوتوه‌تە خوارەوە.
شینزۆ ئابی، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن له‌وباره‌یه‌وه وتی هەرچی لەتوانایدا بێت دەیکات بۆ پاراستنی خەڵکەکەی، ئابی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان."
هاوكات کۆریای باشور ڕایگەیاند هاوتا باكورییه‌كه‌ی لە پیۆنگیانگ-ی پایتەختەوە موشەکێکی بەرەو خۆرهه‌ڵات بۆ ناو دەریا هەڵداوە و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاش هەواڵەکەی پشتڕاستکردوه‌ته‌وە.
AM:09:43:29/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3251
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت