هێلكۆپتهرێكی ئه‌مریكی تێكشكا
هێلكۆپتهری ئه‌مریكی
وێستگه نیوز –
هێلكۆپتهرێكی ئه‌مریكی له كاتی مه‌شقی سه‌ربازیدا له كه‌ناراوه‌كانی وڵاتی یه‌مه‌ن تێكشكا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له كاتی مه‌شقی سه‌ربازیدا هێلیكپۆپتهرێكی ئه‌مریكا له كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن تێكشكا.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێنج ئه‌ندامی تیمی هێلیكپۆپتهرهكه رزگاركراون و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌ندامێكی تردا به‌رده‌وامه.
سوپای ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه رووداوه‌كه سه‌عات 7ی ئێواره‌ی هه‌ینی به‌كاتی ناوخۆیی له دووری 32 كلۆمهتر له باشووری كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن روویداوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:09:28:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2945
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت