وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كات
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه جێم ماتیس وه‌زیری به‌رگری له 23ی ئابدا سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا "پنتاگۆن" راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و كه تیایدا ھاتووه "ماتیس له 23ی ئاب سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و نوره‌دین جانیكلی وه‌زیری به‌رگری و مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆده‌بێته‌وه".
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ماتیس له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا جه‌خت له‌سه‌ر "ھاوپه‌یمانی ستراتیژی" له نێوان ھه‌ردوو وڵات بكات و له دیداره‌كاندا تاووتوێی ھه‌وڵه‌كانی ھه‌ردوو وڵات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كرێت.
ھاوكات چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كاندا باسی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌منی توركیا به‌رامبه‌ر به هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له سوریا بكرێت.
ماتیس پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا، سه‌ره‌تا سه‌ردانی ئوردن ده‌كات و له‌گه‌ڵ شای ئه‌و وڵاته عه‌بدوڵڵای دووه‌م و ماموت فریحهت سه‌رۆك ئه‌ركان كۆده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا روونیش كراوه‌ته‌وه كه ماتیس دواتر له 24ی ئاب سه‌ردانی ئۆكرانیا ده‌كات و به جیا له‌گه‌ڵ ھه‌ریه‌ك له پێترۆ پۆرۆشینكۆ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته و ستیپان پۆلتۆراك وه‌زیری به‌رگری دیدار ساز ده‌كات.
AM:08:34:19/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1857
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت