كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكا به‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانی كه‌وت
كه‌شتی جه‌نگی "USS john McCain"
وێستگه نیوز ـ
له رۆژهه‌ڵاتی سه‌نگافوره، كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكا به‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانی كه‌وت و ژماره‌یه‌ك ده‌ریاوانی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه دیار نه‌ماون.
هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه رۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی پێكدادانی كه‌شتی جه‌نگی "USS john McCain" و نه‌وت گوێزهرهوهیهك له رۆژهه‌ڵاتی سنگافوره، 10 ده‌ریاوانی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه دیار نه‌ماون و پێنجی تر بریندار بوون.
ئه‌م رووداوه دوای دوو مانگ دێت له پێكدادانێكی هاوشێوه له 17ی حوزه‌یرانی رابردوودا له كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆن له‌نێوان كه‌شتی جه‌نگی "USS Fitzgerald" و كه‌شتیی بازرگانی كه ئاڵای فلیپینی هه‌ڵكردبوو كه به‌هۆیه‌وه حه‌وت ده‌ریاوانی كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا و زیانێكی زۆریش به كه‌شتییه‌كه كه‌وت.
هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه له ئێستادا 10 ده‌ریاوان دیار نین و پێنجی تر برینداربوون".
له یه‌كه‌م راگه‌یه‌ندراویدا سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه، هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌شتی جه‌نگی "USS john McCain" له به‌شی پشته‌وه‌ی زیانی پێگه‌یشتووه و پرۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردنی ده‌ریاوانه‌كان به‌رده‌وامه.
AM:10:07:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2945
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت